د. ضیا‌ء نافع
له عه‌ره‌بییه‌وه: ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا
تۆرگنێڤ له ساڵی 1818 دا له‌دایك بووه، گه‌رچی تۆڵستۆی له ساڵی 1828 له‌دایكبوو. واته تۆرگنێڤ 10 ساڵ له تۆڵستۆی گه‌وره‌تر بووه، ئاساییه تۆرگنێڤ كاروانی ئه‌ده‌بی خۆی پێش تۆڵستۆی ده‌ستپێده‌كات، بۆ یه‌كه‌مجار تۆرگنێڤ چیرۆكه‌كانی خۆی له گۆڤارێكی ئه‌ده‌بی ناسراوی روسیا له ساڵی 1847دا بڵاوده‌كاته‌وه، ئه‌و چیرۆكانه‌ش دواتر له كتێبی " بیره‌وه‌رییه‌كانی راوچییه‌ك" بڵاوده‌كاته‌وه. به‌دڵنییایه‌وه تۆڵستۆی ئه‌و چیرۆكانه‌ی خوێندۆته‌وه، زۆر شه‌یدای ئه‌و چیرۆكه "سه‌رنجڕاكێشانه"ش بووه هه‌روه‌ك خۆی دواتر وه‌سفیان ده‌كات. ته‌نانه‌ت تۆڵستۆی له بیره‌وه‌رییه‌كانی ساڵی 1853 دا ده‌ڵێت:" بیره‌وه‌رییه‌كانی راوچییه‌كی تۆرگنێڤم خوێنده‌وه، زۆر ئه‌سته‌مه له پاش ئه‌م كتێبه بتوانیت بنووسیت" له نێوان نووسه‌ری رۆمانی " باوكان و كوڕان" كه نووسینی تۆرگنێڤه، له‌گه‌ڵ رۆمانی "جه‌نگ و ئاشتی" تۆڵستۆیدا، زۆر شتی هاوبه‌ش هه‌یه، هه‌ردووكیشیان بوونه دوو ناوی مه‌زنی ئه‌ده‌بی روسی. جارێكیان ره‌سوڵ هه‌مزاتۆف له دیدارێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: " ئه‌ده‌بی روسی مانای " باوكان و كوڕان، جه‌نگ و ئاشتی، تاوان و سزا" یه.
شه‌ڕی تۆرگنێڤ و تۆڵستۆی
هه‌رچه‌نده ئه‌و دوو رۆمانه‌ی باسكران و له ئه‌ده‌بی روسی و جیهانیشدا، پێگه و گرنگی جیاوازیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی گشتی، جیاوازیی گه‌وره‌ی نێوان ئه‌م دوو نووسه‌ره‌مان بۆ ده‌رده‌خات، چونكه رۆمانی " جه‌نگ و ئاشتی" هه‌تاوه‌كو ئه‌مڕۆش به مه‌زنترین رۆمان داده‌نرێت له مێژووی ئه‌ده‌بدا، به‌هه‌موو مانایه‌ك ناوازه‌یه.
هه‌رچه‌نده خاڵی هاوبه‌ش و جیاواز و ته‌نانه‌ت ناكۆكیش له نێوانیاندا هه‌بوو، ته‌نانه‌ت جارێكیان ناكۆكییه‌كی بچووك كه‌وته نێوانیان و دواتر په‌ره‌ی سه‌ند، تا راده‌ی ئه‌وه‌ی كه تۆڵستۆی داوای شه‌ڕه شیری كرد، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌مه رووی نه‌دا، پاش ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك هاوڕێ و دۆستی هه‌ر دوولا ته‌داخولیان كرد، دواتریش تۆرگنێڤ داوای لێبووردنی كرد، به‌ڵام كاره‌كه زۆر ترسناك ده‌بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌م شه‌ڕه شیره رووی بدایه، ده‌بووه مه‌رگه‌ساتێكی گه‌وره بۆ ئه‌ده‌بی روسی. هه‌رچه‌نده ئه‌وان بۆ ماوه‌ی 17 ساڵ قسه‌یان پێكه‌وه نه‌كرد و له یه‌كتری دووركه‌وتنه‌وه، به‌ڵام دواتر كاتێك ده‌روونیان خاوبۆوه، په‌یوه‌ندییان باشبۆوه.
هه‌ردووكیان ئه‌رستۆكرات بوون
وێڕای بوونی چه‌ند خاڵی هاوبه‌ش جیاواز له نێوانیاندا، هه‌روه‌كو كۆمه‌ڵێك مێژوونووسی ئه‌ده‌بی روسیا باسی لێوده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه ناتوانین هه‌موو ئه‌وانه له‌م وتاره‌ماندا له‌باره‌ی تۆڵستۆی و تۆرگنێڤه‌وه باس بكه‌ین، به‌ڵام چه‌نده بتوانین باسی ده‌كه‌ین. هه‌موو لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه نزیكی و یه‌ك هه‌ڵوێستی تۆرگنێڤ و تۆڵستۆی له‌باره‌ی مافی كۆیلایه‌تی یان مافی جووتیارانه‌وه (دیاره له روسیای پێش شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ردا، جوتیاره‌كان حسابی كۆیله‌یان بۆ ده‌كرا، كاتێك زه‌وییه‌كه ده‌فرۆشرا، جووتیار و خێزانه‌كانیشیان پێكه‌وه ده‌فرۆشران و حسابی موڵكی خاوه‌ن زه‌وییه‌كه‌یان بۆ ده‌كرا. و.ك) هه‌رچه‌نده هه‌ردووكیان سه‌ر به چینی ئه‌رستۆكراتی و خاوه‌نی زه‌وی و زاری زۆر بوون، جووتیاره‌كانیش وه‌كو كۆیله ده‌ژیان، به‌ڵام له رووی هه‌ڵوێستی سیاسیی و فیكرییه‌وه دژی كۆیله‌داری بوون، ئه‌مه‌ش گرنگه بۆ بزووتنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی. لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه، هه‌ردووكیان له ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری ( سوفریمینك) بوون كه له په‌نچاكانی سه‌ده‌ی نۆزه‌ده‌دا ده‌رده‌چوو، له‌م گۆڤاره‌شدا وێنه‌یه‌كی جوانیان هه‌یه، كه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاره‌كه گرتوویانه له‌وانه: گانجیرۆڤ و واسترۆفسكی. به‌ڵام هه‌ردووكیشیان وازیان له‌و گۆڤاره هێنا، كاتێك له رێچكه‌ی خۆی لایدا و هانی فیكری شۆڕشگێری ده‌دا، ئه‌مانیش له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه فیكرییه‌دا نه‌بوون، كه له‌وكاته‌دا گۆڤاره‌كه به سه‌رۆكایه‌تی شاعیری ناسراوی روسی نكراسۆف په‌یڕه‌وی ده‌كرد، ئه‌وان وه‌كو دوو ئه‌دیب پێیان وابوو كه به‌شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه سه‌یری كۆمه‌ڵگه‌ی روسی ده‌كه‌ن، پشتگیری فیكری شۆڕشگێری ناكه‌ن وه‌كو میكانیزمێك بۆ بگۆڕینی كۆمه‌ڵگه.
تۆرگنێڤ خاوه‌نی مه‌یلێكی خۆرئاوایی بوو، به‌ڵام تۆڵستۆی هه‌میشه جه‌ختی له‌وه ده‌كرده‌وه، كه مرۆڤ ده‌بێت له خاكی خۆیه‌وه نزیك بێت، مرۆڤێك كه له خاكی خۆی دووربكه‌ێته‌وه، له به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی دوورده‌كه‌وێته‌وه. لیكۆڵینه‌وه‌كان باسی قۆناغی لاوێتی هه‌ردووكیان ده‌كه‌ن. تۆرگنێڤ له زانكۆكانی مۆسكۆ و پترسبورگ و به‌رلین خوێندوویه‌تی (پاش ئه‌وه‌ی زانكۆی له روسیا ته‌واوكرد، هات له زانكۆی به‌رلین له ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وامی به‌خوێندن دا) به‌ڵام تۆڵستۆی له زانكۆی قازان ( ماوه‌یه‌ك زمانی عه‌ره‌بی و توركی خوێندووه، دواتریش بۆ ماوه‌یه‌ك یاسای خوێندووه.) پاشان وازی له خوێندنی زانكۆ هێناوه و وه‌كو خۆبه‌خش چۆته ناو ریزه‌كانی سوپای روسیاوه.
تۆرگنێڤ مه‌یلی غه‌ربزه‌ده‌یی هه‌بوو
به‌مشێوه‌یه قۆناغی خوێندن و په‌روه‌رده‌ی به‌ره‌و ئه‌وه‌ی برد، كه مه‌یلێكی غه‌ربزه‌ده‌یی هه‌بێت، ئه‌مه‌ش ده‌ره‌نجامی خوێندن و لێكۆڵینه‌وه‌ی قووڵ بووه، جێگه‌ی ئاماژه‌یه تۆرگنێڤ زۆر شه‌یدای شارستانی ئه‌وروپا بوو. به‌ڵام تۆڵستۆی زیاتر له رۆحی میللی روسییه‌وه نزیك بوو، كه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به زه‌وییه‌وه هه‌یه.
نازناوی نووسه‌ری مه‌زنی خاكی روسیا
ئێمه كۆتایی به‌م كۆمه‌ڵه سه‌رنجه كورتانه ده‌هێنین له‌باره‌ی بابه‌تێكی گرنگ له مێژووی ئه‌ده‌بی روسیدا، باسی دوایین نامه ده‌كه‌ین كه له نێوان تۆڵستۆی و تۆرگنێڤدا گۆڕدراوه‌ته‌وه، كه ئه‌و كاته تۆرگنێڤ نه‌خۆشبووه و له دواساته‌كانی ژیانیدا بووه و له پاریس ژیاوه، له‌م كاته‌دا تۆڵستۆی نامه‌یه‌كی بۆ ده‌نووسێت و تێیدا ده‌ڵێت: ( من ئێستا هه‌ست ده‌كه‌م كه چه‌نده تۆم خۆشده‌وێت، ته‌نانه‌ت بیریشم له‌وه كرده‌وه كه سه‌فه‌ر بكه‌م بۆ پاریس بۆئه‌وه‌ی تۆ ببینم...) كۆتایی نامه‌كه‌ی تۆڵستۆی به‌م شێوه‌یه(ماچت ده‌كه‌م، ئه‌ی مرۆڤ و هاوڕێی دێرین و زۆر خۆشه‌ویست و ئازیزم.) به‌ڵام تۆرگنێڤ كه وه‌ڵامی ده‌داته‌وه داوای لێده‌كات كه به‌رده‌وام بێت له نووسینی ئه‌ده‌بی و نازناوی " نووسه‌ری مه‌زنی خاكی روسیای" لێده‌نێت.
سه‌رچاوه: الموثقف کم