دەروون لە روحەوە گۆرانی دەڵێت

03:13 - 2023-08-11
هەمەرەنگ
315 جار خوێندراوەتەوە

کچە گۆرانیبێژ دەروون کاروان، بەمزوانە نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی "تۆ بۆمن بی" بڵاودەکاتەوە.
بەرهەمەکەی دەروون لە لایەن ئەفشین شوكری و شێرزاد مەجیدی كاری ئاوازدانانی بۆ كراوە و لە دەرهێنانی ئەڵتان نورییە.
دەروون لەبارەی بەرهەمەکەیەوە وتوویەتی، "شتێک لە دڵ و رۆحەوە وترابێت بە ئاسانیش دەچێتە دڵی خەڵکەوە".
دەروون کاروان لە سوید لەدایکبووە و ئێستا گەڕاوەتەوە کوردستان و ماوەی چەند ساڵێکە سەرقاڵی کاری هونەرییە.



بابەتە پەیوەندیدارەکان