سەرۆکى فەرەنسا رایگەیاند، ئەمڕۆ وەزیرانى دەرەوەى وڵاتەکەى و ئەڵمانیا و بەریتانیا، لە جنێڤ پێشنیازێک بۆ دانوستاندن دەدەنە وەفدی ئێران.
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا، ئاماژەى بەوەشکردووە، پێشنیازى دانوستانەکە تەواوى بەرنامە ئەتۆمییەکە و چالاکییە موشەکییە بالیستیکەکان و پارەدارکردنى گرووپە چەکدارەکان لەخۆدەگرێت.
راشیگەیاندووە، پێویستە ئەولەویەت بدرێت بە گەڕانەوە بۆ مێزى دانوستاندنەکان، داواشى لە ئیسرائیل کرد بۆردومانى ژێرخانى مەدەنیى ئێران رابگرێت.