رۆڵف دۆبێڵێ
لە فارسییەوە: محەمەد كەریم
(19)
كاتێك نووسه‌ری گه‌وره تێری پێرس (Terry Pearc) په‌یوه‌ندی كرد به هاوڕێكه‌یه‌وه رووبه‌ڕووی ئه‌م په‌یامه بۆوه:
«سڵاو، من گیریم و دوو پرسیارم لێت هه‌یه: -1 تۆ كێیت؟ -2 چیت ده‌وێت؟ «
پاش ماوه‌یه‌ك بێده‌نگی، سكرتێره‌كه دووباره قسه‌ی كرد و وتی:
«ئه‌گه‌ر پێت وایه ئه‌م پرسیارانه زۆر بێبایه‌خن ده‌بێت بڵێم %95ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م دنیایه‌دا ژیاون هه‌رگیز وه‌ڵامێكی گونجاوی ئه‌م دوو پرسیاره‌یان نه‌داوه‌ته‌وه، تۆ چۆن وه‌ڵامی (تۆ كێیت؟) ده‌ده‌یته‌وه؟ زۆربه‌ی كه‌سه‌كان له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا ناوی خۆیان ده‌ڵێن. هه‌ندێ جار زانیاری له‌م بابه‌ته‌ش به من ده‌ڵێن: ئیشیان، ژماره‌ی منداڵه‌كانیان، یان خاسیه‌تی ئاكاریان. ئه‌م وه‌ڵامانه، ئه‌وه‌نین كه من مه‌به‌ستمه، هه‌رچه‌نده هه‌ڵه نین، به‌ڵام تۆ نا‌توانیت ناسنامه‌ی خۆت به‌یه‌ك رسته بڵێیت. ته‌نانه‌ت ناسنامه‌ی تۆ له په‌ره‌گرافێكیشدا جێی نابێته‌وه. به چاوپۆشی له‌وه‌ی كێیت و چ پێگه‌یه‌كت هه‌یه، به‌لای كه‌مه‌وه كتێبێكی هێنده‌ی رۆمانێك پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی باست بكات و به باشی ورده‌كاریی كاره‌كته‌ری تۆ به‌یان بكات.
كورت ناكرێته‌وه
له‌به‌رئه‌وه‌ی ژیانی ئێمه لایه‌نی زۆر و بێكۆتایی ده‌گرێته‌خۆی، ناتوانین ته‌نیا له‌یه‌ك رسته‌دا كورتی بكه‌ینه‌وه. هه‌ڵبه‌ته ئێمه هه‌میشه هه‌وڵده‌ده‌ین خۆمان كورت بكه‌ینه‌وه و له‌وه خافڵ ده‌بین هه‌ندێ راستی له‌به‌رچاو بگرین. له راستیدا ئه‌و وێنه‌یه‌ی ئێمه له خۆمانی پیشان ده‌ده‌ین، وه‌كو وێنه‌كانی كتێبی كۆمیدی وان كه زۆر ساده و راسته‌وخۆ دروستكراوه و ورده‌كارییه‌كانی تێدا ره‌سم نه‌كراوه. هه‌روه‌كو له به‌شی (22)ی ئه‌م كتێبه‌دا ده‌یبینیت، هه‌ندێ جار مێشكی ئێمه راستییه‌كان ده‌گۆڕێت و ئێمه له‌گه‌ڵ خۆشمان‌دا درۆ ده‌كه‌ین، كه‌واته ده‌بێت پێت بڵێم باشتر وایه هه‌رگیز دوای وه‌ڵامی پرسیاری (تۆ كێیت؟) نه‌كه‌ویت، چونكه ته‌نیا كاتی خۆت به‌فیڕۆ ده‌ده‌یت؟
به‌ڵام سه‌باره‌ت به پرسیاری دووه‌م: (چیت ده‌وێت؟) به پێچه‌وانه‌ی پرسیاری یه‌كه‌مه‌وه ئه‌م پرسیاره هه‌تا راده‌یه‌كی زۆر قابیلی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه و بۆ ئێمه زۆر پێویسته كه بزانین له ژیانی خۆماندا چیمان ده‌وێت و به نیازین چۆن به‌ده‌ستی بهێنین. ئامانجی تۆ له ژیاندا چییه؟ له راستیدا چۆن مانای ژیان لێك ده‌ده‌یته‌وه؟ هه‌ڵبه‌ته مانای ژیان خۆی له خۆیدا ده‌شێت گومڕاكه‌ر بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كردوومه به دوو به‌شه‌وه: -1 مانای گه‌وره‌تری ژیان. -2 مانای بچووكتری ژیان.
ئه‌گه‌ر تۆ له هه‌وڵدایت بۆ دۆزینه‌وه‌ی مانای گه‌وره‌تری ژیان، ده‌بێت وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه بده‌یته‌وه:
1- رۆڵی ئێمه له‌سه‌ر زه‌وی و ئیكۆسیستمی زه‌وی چۆنه؟
2- هۆكاری هەبوونی بوونه‌وه‌ره‌كانی جیهان چییه؟
3- له پشت ژیانی مرۆڤه‌وه چ مانا و چه‌مكێك خۆی حه‌شار داوه؟
هه‌ڵبه‌ته لای كه‌لتوەر و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان به شێوازی جیاواز وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه دراوه‌ته‌وه.
له چینی كۆن و ئه‌مریكای باشوور خه‌ڵكی باوه‌ڕیان وابوو زه‌وی كیسه‌ڵێكی زۆر گه‌وره‌یه. یان باوه‌ڕ به‌وه‌ی خودا له شه‌ش رۆژدا جیهانی دروستكردووه و له رۆژی هه‌ستانه‌وه‌دا هه‌موو شتێك له‌ناو ده‌چێت كه له مه‌سیحیه‌تدا هه‌یه. به پێچه‌وانه‌ی ئاینه جیاوازه‌كانه‌وه، زانست هیچ وه‌ڵامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی سه‌باره‌ت به مانای گه‌وره‌تری ژیان پێنییه. هه‌موو ئه‌و شته‌ی زانست سه‌باره‌ت به دنیا پێمان ده‌ڵێت ئه‌وه‌یه جیهان به‌بێ ئامانج و به‌بێ په‌یڕه‌وی له بنه‌مایه‌كی تایبه‌تی هه‌تا ئه‌و كاته‌ی به رێژه‌ی پێویست ماده و وزه بێت پێشده‌كه‌وێت و هیچ ئامانجێكی قابیلی تێگه‌یشتن و گشتی له پشت په‌ره‌سه‌ندنی جیهانه‌وه نییه. له بێخه‌وه له رووی زانستییه‌وه، دنیا بێمانایه، به‌م پێیه باشتر وایه زۆر گوێ به مانای گه‌وره‌تری ژیان نه‌ده‌ین، چونكه له‌و حاڵه‌ته‌دا ته‌نیا كاتی خۆمان به‌فیڕۆ ده‌ده‌ین.
بێ ئامانج، ناكرێ
به‌ڵام باشتروایه بیر له ئامانج و به‌رنامه‌كانمان بكه‌ینه‌وه، چونكه ژیانێكی باش به‌بێ بوونی ئامانج نابێت. سینكا (Seneca) دوو هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر باوه‌ڕی وابوو: «باشتروایه هه‌موو هه‌وڵ و كۆششی خۆت له‌سه‌ر شتێك چڕ بكه‌یته‌وه و مێشكی خۆت به پرسیاری بێ‌مانا و بێسه‌ره‌و به‌ره‌وه ئاڵۆز نه‌كه‌یت.»
هه‌ڵبه‌ته هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك نییه تۆ سه‌ره‌ڕای هه‌وڵ و كۆششه‌كانت به ئامانجه‌كانی خۆت ده‌گه‌یت و ژیانێكی باشت ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیچ ئامانجێكت نه‌بێت، نه‌گبه‌تی و بێئه‌نجامیت مسۆگه‌ره و بێگومان دێته رێت.
ئامانجه‌كانت زۆر گرنگن. بۆ نموونه توێژه‌رانی ئه‌مریكا چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێ خوێندكاری 17 و 18 ساڵ كرد و پرسیاریان لێ‌كردن به‌ده‌ستهێنانی سامان و گه‌یشتن به ئاوات تا چه‌ند به‌لایانه‌وه گرنگه؟ ده‌یانتوانی له نمره (1-4) وه‌ڵامی (بێبایه‌خه) و (زۆر گرنگه) بده‌نه‌وه. چه‌ند ساڵێك دوای ئه‌وه توێژه‌ران دووباره بانگیان كردنه‌وه و سه‌باره‌ت به ده‌رامه‌تیان پرسیاریان لێ‌كردن و ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا تا چه‌ند له ژیانی خۆیان رازین. له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا ده‌ركه‌وت هه‌رچه‌نده له قۆناغی لاوی‌دا به‌رزه‌فڕ بوون و پاره به‌لایانه‌وه گرنگ بووه، حاڵی حازریش ده‌رامه‌تێكی زیاتریان هه‌یه و ئه‌م ئه‌نجامه زانایانی زۆر خافڵگیر كرد، چونكه هه‌تا ماوه‌یه‌كی زۆر پێیان وابوو مرۆڤ ته‌نیا وه‌ڵامی پاڵنه‌ره ده‌ره‌كییه‌كان ده‌داته‌وه.
گرنگ ئه‌وه‌یه تێبگه‌یت
له وه‌ڵامی پرسیاری دووه‌مدا، ئه‌و خوێندكارانه‌ی دوای ته‌واوكردنی خوێندن به‌دوای ئیشی پڕ ده‌رامه‌تدا گه‌ڕابوون و توانیبوویان ئه‌و ئیشه په‌یدا بكه‌ن كه مه‌به‌ستیانه، زیاتر له ژیانی خۆیان رازیبوون. ئه‌و كه‌سانه‌ی پاره به‌لایانه‌وه گرنگ بوو، به‌ڵام نه‌یانتوانیبوو ئیشێكی گونجاو بۆ خۆیان په‌یدا بكه‌ن، زۆر له ژیانی خۆیان ناڕازی و تووڕه‌بوون. له‌وانه‌یه تۆ وابیربكه‌یته‌وه كه پاره ده‌توانێت به‌خته‌وه‌ریت به دیاریی بۆ بهێنێت، به‌ڵام وانییه چونكه سامانی زۆر به‌لای ئه‌و كه‌سانه‌وه كه پاره و سامانیان نه‌كردووه به ئامانجی سه‌ره‌كی خۆیان به هیچ جۆرێك مایه‌ی خۆشحاڵی و شانازیی نییه. له راستیدا سه‌روه‌ت و سامان مه‌سه‌له‌یه‌كی پێویست نییه بۆ به‌خته‌وه‌ری. گرنگ ئه‌وه‌یه له ئامانجه‌كانی خۆت تێبگه‌یت و له‌گه‌ڵ خۆتدا راستگۆ بیت.
بۆچی ئامانجداری له ژیاندا گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سانی خاوه‌ن ئامانج هه‌وڵێكی زیاتر ده‌ده‌ن و سوورن له‌سه‌ر گه‌یشتن به ئامانجی خۆیان، وێڕای ئه‌وه‌ش بوونی ئامانج و سه‌قامگیری، بڕیاره‌كانی تری ژیان ئاسانتر ده‌كات، ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاو بێت به‌درێژایی رێڕه‌وی ژیان دووڕیانی زۆرمان دێته‌ڕێ كه ده‌بێت له‌ناویاندا رێگا راسته‌كه هه‌ڵبژێرین كه به ئامانجمان ده‌گه‌یه‌نێت. مایه‌ی سه‌رسوڕمان نییه ئه‌و كه‌سانه‌ی له ژیانیاندا رۆڵی پاره‌یان زۆر به گرنگ لێكداوه‌ته‌وه، ئیشی پڕ ده‌رامه‌تی وه‌كو پزیشكی و پارێزه‌ری و راوێژكاریان هه‌ڵبژاردووه.
دوو بابه‌تی گرنگ
به‌م پێیه رێنمایی من ئه‌وه‌یه كه له ژیانتدا ئامانجت هه‌بێت، به‌ڵام لێره‌دا دوو بابه‌تی گرنگ هه‌یه كه باسكردنیان خراپ نییه. یه‌كه‌م: ده‌بێت واقیعبینانه ئامانجه‌كانی خۆت ده‌ستنیشان بكه‌یت. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كورته‌باڵا و قه‌ڵه‌و بیت بێگومان نا‌توانیت ببیته یاریزانێكی باسكه‌ی پڕۆفیشناڵ. هه‌روه‌ها خه‌یاڵی چوونه سه‌ر مه‌ریخ، بوون به سه‌رۆك كۆمار یان بوون به ملیاردێر له‌سه‌ری خۆت ده‌ركه، چونكه %99ی ئه‌و رووداوانه‌ی كه ده‌بێت بۆ گه‌یشتنه ئامانجی تۆ رووبده‌ن له ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵی تۆن و ئامانجه ناواقیعییه‌كان وه‌كو ژه‌هرێك ئیش ده‌كه‌ن كه هه‌موو شادی و خۆشییه‌كانت له‌ناو ده‌به‌ن.
باشتر وایه ماوه دیاری بكه‌یت
كه‌واته باشتر وایه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانت ماوه دیاری بكه‌یت. بۆ نموونه بڕیار بده له ئاینده‌دا ده‌وڵه‌مه‌ند بیت، به‌ڵام بیر له‌ڕاده‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كه مه‌كه‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر به ئامانجه‌كه‌ت گه‌یشتیت و بۆ نموونه بوویته ملیاردێر زۆر باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌بوویت به ملیاردێر و ده‌رامه‌تێكی باشت هه‌بوو، ده‌توانیت قه‌ناعه‌ت به خۆت بكه‌یت كه هیچ نه‌بێت وه‌زعت له خه‌ڵك به گشتی باشتره. ته‌نانه‌ت پێویست ناكات ئه‌مه به شێوه‌یه‌كی هۆشیارانه بكه‌یت، چونكه مێشكت به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی بارودۆخێك فه‌راهه‌م ده‌كات كه هه‌ست به ره‌زامه‌ندیی بكه‌یت.
ده‌بێت ئه‌وه‌ت له‌به‌رچاو بێت كه ده‌ستنیشانكردنی ئامانج زۆر گرنگه، به‌ڵام هێشتا زۆر له مرۆڤه‌كان سه‌باره‌ت به ئامانجه‌كانی خۆیان به‌ڕاستی و دروستی بیرناكه‌نه‌وه و به سووربوونه‌وه بڕیار ناده‌ن كه له ژیاندا چی‌یان ده‌وێت و ئامانجیان چییه. كه‌واته ئه‌وه‌ت له‌به‌ر چاو بێت كه ئه‌و ئامانجانه بۆخۆت دیاری بكه‌یت كه قابیلی وه‌دیهاتن بن و بزانه رێڕه‌وت له ژیاندا چییه و به‌ره‌و كوێ ده‌چیت و به‌هه‌ڵه و په‌ڵه دووباره مه‌گه‌ڕێره‌وه بۆ بازنه‌ی یه‌كه‌م.
سه‌رچاوه: هنر خوب زیستن، ص110-114
ئه‌و كه‌سانه‌ی سامانیان نه‌كردۆته ئامانج، ده‌توانن بێ پاره‌ش دڵخۆش بن