ترەمپ دەڵێت، ئێران رازی نەبووە پشكنەرە نێودەوڵەتییەكان سەردانی بنكە ئەتۆمییەكان بكەن و پێشبینیش دەكات تاران لە شوێنێكی تر دەستبكاتەوە بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، تائێستا ئێران رەزامەندی دەرنەبڕیوە بۆ دەستبەرداربوون لە پیتاندنی یۆرانیۆم و سەردانیكردنی پشكنەرە نێودەوڵەتییەكان بۆ بنكە ئەتۆمییەكانی.
وتیشی، بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران پاشەكشەی بەرچاوی كردووە، بەڵام پێشبینی دەكرێت تاران لە شوێنێكی تر دەستبكاتەوە بە كاركردن لە بەرنامە ئەتۆمییەكەی، رۆژی دووشەممە لە كۆشكی سپی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتە دەكات.
ترەمپ راشیگەیاند، ئێران دەیەوێت گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریكا بكات و ئەوانیش ئامادەن نوێنەرەكانیان بۆ دانوستان بنێرن لە هەر كات و شوێنێك پێویست بێت.