هیوا ئەحمەد
ئه‌م كتێبه به‌رهه‌مێكی د. دڵشاد مسته‌فا نووسه‌رێكی دیاره له‌و نێوه‌نده‌دا و ساڵانێكه چالاكانه كارده‌كات و چه‌ندین كتێبی چاپ كردووه له‌وانه: فرده‌وسی ته‌متومان كه پێنج ده‌قی شانۆیییه، یه‌كێكی دیكه له به‌رهه‌مه‌كانی دوا سرووده‌كانی شۆڕش كه چوار ده‌قی شانۆییه. ره‌نگی باران، له سێ مۆنۆدراما پێكدێ. ئه‌مانه و چه‌ندین چالاكی هونه‌ری و كاری شانۆیی پێشكه‌ش كردووه. ئه‌م به‌رهه‌مه‌شی سه‌باره‌ت به وێنه‌ی جووڵاوه له سینه‌مادا. كتێبه‌كه له بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای سه‌رده‌مه له دووتوێی 143 لاپه‌ڕه‌دایه. چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كه له‌باره‌ی سینه‌ما و كاركردن له دنیای هونه‌ری كوردیدا. بابه‌ته‌كانی دووتوێی ئه‌م كتێبه بریتین له وێنه‌ی جووڵاو وه‌ك هێزێكی به هه‌ژموون له دنیای ئێمه‌دا، یاده‌وه‌ری برین و كلیله و وشه و هه‌وڵه‌كانی فلیمسازی كوردی و له نێوان ئه‌فسوونی ئه‌ده‌ب و فه‌نتازیای سینه‌مادا و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه له‌م كتێبه‌دا له‌باره‌ی ئه‌زموونی سینه‌ما و سینه‌مای كوردییه‌وه‌ن. ئه‌م بابه‌تانه توێژینه‌وه‌ن له‌باره‌ی ئه‌و هونه‌ره‌وه و نووسه‌ر به‌وردی و زانسیتیانه باس له‌و هونه‌ره ده‌كات. وه‌ك خۆی له پێشه‌كییه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێكردووه كه ئه‌م بابه‌تانه نووسینی ئاسایی و وتاری كوردت نین، به‌ڵكو توێژینه‌وه‌ن له‌باره‌ی ئه‌و هونه‌ره و كه‌موكووڕی و خاڵی لاواز و خاڵی به‌هێزی هونه‌ری سینه‌مای كوردییه‌وه. نووسه‌ر له‌باره‌ی ئه‌فسوونی سینه‌ماوه ده‌دوێت و شیكاری بۆ وێنه و بێده‌نگی ده‌كات و پاشان باس له گرنگی وێنه ده‌كات، وه‌ك ئامرازێكی به‌هێزی گوزارشت كردن.
به‌گشتی نووسه‌ر له‌گه‌ڵ شیكاری و وردبوونه‌وه له هونه‌ری سینه‌ما كه ئه‌مڕۆ جیهان گرنگی پێده‌دا ئه‌زموونی وڵاتانی دنیا و وڵاتانی نزیك له خۆمان باس ده‌كات كه چۆن گه‌شه‌یان كردووه و توانیویانه ببن به‌خاوه‌نی سینه‌ما. یه‌كێك له‌و وڵاتانه ئێرانه و نووسه‌ر باس له شه‌پۆلی نوێی سینه‌مای ئێرانی ده‌كات كه چۆن گه‌شه‌ی كردووه و ده‌ستپێكی هێزی سینه‌مای ئێرانی له سوهراب شه‌هید سالسه‌وه بۆ سه‌رده‌می عه‌باس كیا رۆسته‌می و مه‌خمه‌ڵباف و... نووسه‌ر باس له ئه‌زموونی چه‌ند وڵاتێك ده‌كات و پاشان ده‌چێته سه‌رباسی سینه‌مای كوردی و قه‌یرانه‌كانی. قه‌یرانی شوناس له سینه‌مای ئه‌مڕۆی كوردیدا شی ده‌كاته‌وه. كه بۆچی نه‌ته‌وه‌ی كورد له سینه‌مادا كۆڵه. به‌گشتی ئه‌گه‌رچی ئه‌م كتێبه قه‌باره‌یه‌كی بچووكی هه‌یه به‌ڵام نووسه‌ر به وردی له‌سه‌ر سینه‌ما دواوه.