سینسیناتی بەردوامە

10:34 - 2023-08-21
وەرزش
199 جار خوێندراوەتەوە

ماستەرز و گراندسلامەكان بەردەوامن و تائێستا حەوت ماستەرز و سێ گراند سلام كراون و تەنیا 2 ماستەرز و یەک گراند سلام ماون بکرێن، ئێستاش ماستەرزی سینسیناتی لە ئەمریکا بۆ کوڕان و کچان بەردەوامە.
لە خولی کچان و کوڕاندا یارییەکان پێیان ناوەتە قۆناغی چوار یاریزانییەوە و هەر چوار یارییەکانیش بەمشێوەیە کران؛
کچان
*کۆکۆ جۆف-ئەمریکا (2) × (0) ئیگا شیڤیۆنتیک-پۆڵەندا.
*کارۆلینا مۆکۆڤا-چیک (2) × (0) ئارینا سابالینکا-بیلۆروسیا.
کوڕان
* جۆکۆڤیچ-سربیا (2) × (0) ئەلیکزەندەرزڤیریڤ-ئەڵمانیا.
*کارلۆس ئالکاراز-ئیسپانیا (2) × (1) هۆبرت هۆرکاچ-پۆڵەندا.
براوەکانی ئەم یارییانە یاریی کۆتایی ئەم ماستەرزە دەکەن.

ماستەرز و گراند سلامەكانی تر
ئێستا دوو ماستەرز و یەك گراند سلام ماون بكرێن، بە تەواو بوونیان پەردە لەسەر ئەمساڵی پاڵەوانێتییە مەزنەكان دادەرێتەوەو تەنیا دەوری كۆتایی كچان و نیتۆی كوڕان دەمێنن بكرێن، ئەمانیش پاش تەواو بوونی ماستەرز و گراند سلامەكان دەكرێن، بەمشێوەیە:
*28/8/2023 گراند سلامی (یو ئێس ئۆپن) لە ئەمریكا دەستپێدەكات.
*4/10/2023 ماستەرزی شەنگهای  بۆ كوڕان و كچان لە چین دەستپێدەكات.
*30/10/2023 ماستەرزی رۆلێكس پاریس لە فەرەنسا دەستپێدەكات.
* 12/11/2023 (Netto ATP) دەستپێدەكات.
*دەوری كۆتایی كچان لە چین 24/10 دەستپێدەكات.
لە مانگی سێپتەمبەری ئەمساڵدا دوو پاڵەوانێتیی كچانی تری 1000 خاڵی رێكدەخرێن، یەكەمیان گوادالاخارای مەكسیك 17/9 دەستپێدەكات و دووەمیشیان چاینا ئۆپنە 30/9 دەستپێدەكات.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان