باڤارد ئینتەری هەڵبژارد

11:19 - 2023-08-23
وەرزش
211 جار خوێندراوەتەوە

بنیامین باڤارد یەكێكە لە یاریزانە فەرەنسییە زۆر باش و بەئەزموونەكان، لە یانەی لیلی فەرەنسییەوە دەركەوتووە و دوا یانەش كە یاریی بۆكردووە یانەی بایرن مونشن بووە.
ئەو یانانەی ئەم یاریزانە یاریی بۆكردوون:
*2014 تا 2016 لە یانەی لیل یاریی كردووە.
*2016 تا 2019 لە یانەی شتوتگارت یاریی كردووە.
*2019 تا 20123 لە یانەی بایرن مونشن یاریی كردووە.
*2023 چووەتە یانەی ئینتەر میلان.
ئەم یاریزانە لە باڵی راستی هێڵی بەرگیدا یاریی دەكات و لەشوێنی خۆیدا یەكێكە لە یاریزانە باشەكان، لەگەڵ یانە ئەڵمانییەكە مێژوویەكی پڕ سەروەریی تۆمار كردووە و لەگەڵیدا چەندین جام و خەڵاتی بردۆتەوە، لەوانە سێ جامی پاڵەوانی بۆندس لیگا، جامێكی چامپیۆنس لیگ 2019-2020، هەرئەوساڵەش جامی سوپەری ئەوروپا و مۆندیالی یانەکانیشیان بردۆتەوە، بەڵام ئەمساڵ بڕیاریدا ئەم یانەیە جێبهێڵێت و بچێتە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی.
دوا هەواڵەكان بەشێوەیەكە كە هەردوو یانەی بایرن مونشن و ئینتەر میلان لەسەر ئەوە رێككەوتوون ئەم یاریزانە بەرامبەر بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ و 10 ملیۆن زیادە لە بایرنەوە بچێتە ئینتەر میلانی ئیتاڵی، بۆندەکەش زۆرترین و بەرزترین بڕە پارەیە تائێستا یانەی ئینتەرمیلان لە كڕینی یاریزانێكی بەرگریكاردا خەرجیكردبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان