ریال مەدرید دەرگای بەڕووی ئیمباپێ دا داخست

06:32 - 2023-08-24
وەرزش
118 جار خوێندراوەتەوە

کارلۆ ئەنچلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدرید هاندەرانی یانەکەی بێهیواکرد و رایگەیاند، بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بۆ ریال کۆتایی هاتووە.

ئەمە لە کاتێکدایە هێشتا کەیسی ئێمباپێی فەرەنسی لەگەڵ پاریس سانجێرماندا یەکلا نەبووەتەوە و هەواڵی ئەوە هەبوو بەر لە داخستنی بازاڕی گواستنەوە، ریال گرێبەستی هەبێت بۆ ئەستێرە فەرەنسییەکە. 

سەرچاوە: KOOORA

بابەتە پەیوەندیدارەکان