داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 21 ملیار دینارە

02:05 - 2023-08-25
کوردستان
146 جار خوێندراوەتەوە

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی یەك هەفتەی راگەیاند، کە بڕەکەی 21 ملیار و 228 ملیۆن و 163 هەزار و 80 دینار بووە.

داهاتەکە بەجۆرێکە كە 18 ملیار و 657 ملیۆن و 276 هەزار و 780 دیناری واتە 88% نەختینەیە و هەروەها 1 ملیار و 530 ملیۆن و 657 هەزار و 62  دینار، واتە 7% بەشێوەی چەكە و بڕی 1 ملیار و 40 ملیۆن و 228 هەزار و 680 دینار، واتە 5% مقاصەیە.
رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجیدا.
ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.

#شەفافیەت

بابەتە پەیوەندیدارەکان