سەرۆك كۆمار: دابینكردنی پێداویستی و جێبەجێكردنی پڕۆژەكان

09:57 - 2023-08-27
عیراق
412 جار خوێندراوەتەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە بارودۆخی شارەكە و دانیشتوانەكەی و ئەو رێكار و ئامادەكارییانەی بۆ پێشوازی لە سەردانیكارانی چلەی ئیمام حسێن دەكرێن، دوێنێ سەردانی پارێزگای كەربەلای كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ پارێزگار و ژمارەیەك لە لێپرسراوانی حكومەت و فەرماندەی سەربازی، سەرۆك كۆمار، بەدواداچوونی بۆ بارودۆخی خزمەتگوزاری و ئەمنی لە پارێزگاكەدا كرد و رایگەیاند: كەربەلا هەڵگری پەیامی فیداكاری و قارەمانێتییە، كە مەزارگەی ئیمام حسێن (سەلامی خوای لێبێت) لەخۆدەگرێت. تەئكیدیشیكردەوە كە «گرنگیدان بە پارێزگاكە و باشتركردنی دۆخی خزمەتگوزاری و ئەمنی و دابینكردنی پێداویستییەكانی و تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی كە رێگرن لە جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان، ئەركی هەموو لایەكە، «گرتنەبەری هەنگاوی دروست بۆ دابینكردنی هەموو هۆیەكانی خۆشگوزەرانی بۆ دانیشتوانەكەی».

بابەتە پەیوەندیدارەکان