هیندستان بە کەمترین خەرجی گەیشتە سەر رووی مانگ

10:02 - 2023-08-28
جیهان
390 جار خوێندراوەتەوە

دامەزراوەی هیندستان بۆ لێکۆڵینەوە لە بۆشایی ئاسمان، کەشتییەکی ئاسمانی رەوانەی سەر مانگ کرد و لە جەمسەری باشووری مانگ نیشتەوە.
ئەوەی سەرنجی پسپۆڕان و میدیا نێودەوڵەتییەکانی راکێشا، بریتی بوو لە خەرجییە کەمەکەی کەشتی چاندرایانی هیندی، کە سەرجەم خەرجییەکانی بە 75 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.
هەر لەو چوارچێوەیەدا کەشتییەکەی هیندستان بەراورد دەکەن بە خەرجی چەند فیلمێکی هۆڵیوود، کە خەرجییەکانیان زیاتر بووە لە خەرجی کەشتییە هیندییەکە.
بۆ نموونە خەرجی فیلمی Gravity بریتی بوو لە 100 ملیۆن دۆلار و خەرجی فیلمی The Martian بریتی بوو لە 108 ملیۆن دۆلار، هەردوو فیلمەکەش باسی گەشتی مرۆڤ دەکەن بۆ بۆشایی ئاسمان.

سەرچاوە: گاردیان

#جیهان

بابەتە پەیوەندیدارەکان