مه‌لیكه ته‌ڵال ئه‌لشێخ كچه كوردێکی خۆرئاوای کوردستانە، ته‌مه‌نی 16 ساڵه‌و سه‌روه‌رییه‌كی گه‌وره بۆ خۆی و نه‌ته‌وه‌كه‌ی تۆمار ده‌كات و وه‌ك یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی سوریا به‌شداریی پاڵه‌وانێتیی كاراتێی وڵاتانی خۆ ئاوای ئاسیا ده‌كات.
مه‌لیكه ته‌ڵال له‌دایكبووی شاری قامیشلۆیه، كچی شاعیری ناودار ته‌ڵال دیریفكانییهو خۆشكێكیشی شه‌هیده، به‌م دواییه له شاری لازقییه‌ی سوریا به‌شداری پاڵه‌وانێتیی كاراتێی سوریای كرد‌و پهڵهوانێتییهكهش بۆ دیارییكردنی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی كاراتێی كچانی سوریا بوو تا له پاڵه‌وانێتی وڵاتانی خۆرئاوای ئاسیادا به‌شداربن، مهلیكهش له‌كێشی خۆیدا بووبه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی سوریا و به‌شداریی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه گرنگه ده‌كات.