له عه‌ره‌بییه‌وه: نه‌رمین عوسمان محه‌مه‌د
چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر و پێش ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار بچمه نێو خولێكی نووسینی داهێنه‌رانه‌وه‌ی زانكۆوه ده‌ستم به نووسینی رۆمانێك كرد سه‌باره‌ت به دوو هاوسه‌ر كه خاوه‌نی كێڵگه‌یه‌ك بوون و كاریان تێیدا ده‌كرد و له كاره‌كانیاندا شكستیان هێنابوو به هۆی پێكدادانیان له‌گه‌ڵ دراوسێ تۆڵه‌سێنه‌ره‌كانیان كه پارێزراوبوون به هۆی چه‌ند په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسییه‌وه، پاڵه‌وانه هه‌ستی ناهاوسه‌نگی و نه‌بوونی وزه دایگرت و له دواییدا به‌هاندانی پاساوه ئه‌خلاقییه‌كان چه‌ندین كاری ئابڕووبه‌رانه‌ی كرد له ژێر دروشمی به‌رگرییكردن له كێڵگه‌ی خێزانه‌كه‌یان، هاوكات كێڵگه‌كه له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك بێت به‌ژماره‌یه‌ك گورگه‌مرۆڤ گه‌مارۆ درا كه بێگومان چه‌ند دوژمنێكی لاوه‌كی بوون.
هه‌رچه‌ند وشه‌كانی رۆمانه‌كه زیادی بكردایه حه‌زم بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌منووسی زیادیده‌كرد و پاڵنه‌ریشم بۆ ئه‌و ئاره‌زووه گه‌ڕان بوو به دوای هانداندا زیاتر له وه‌رگرتنی بۆچوونه ره‌خنییه تونده‌كان، ئه‌وه‌بوو پێشه‌كی رۆمانه‌كه‌م له ئینته‌رنێتدا بڵاوكرده‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی بۆچوونه‌كان له‌سه‌ری ئه‌رێنیبوون، كه ئه‌مه‌ش رووی جوانی ده‌گمه‌نی ئینته‌رنێته، به‌ڵام یه‌ك كۆمێنتم بۆهات ئاماژه‌بوو بۆ بوونی كێشه‌یه‌كی ناوه‌كی له‌و به‌شه‌ی رۆمانه‌كه‌مدا بڵاوم كردبووه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو هیچ رووداوێكی تێدا نییه.
فه‌رامۆشم كرد
ده‌كرا به هۆی هه‌ستیاریم به‌رامبه‌ر ره‌خنه هه‌ست به سووكایه‌تی بكه‌م به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر تێبینییه‌كی ورد سه‌باره‌ت به ده‌قه بڵاوكراوه‌كه‌م، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه به هێرشكردنه سه‌ر كێڵگه‌كه له‌لایه‌ن گورگه‌مرۆڤه‌كانه‌وه ده‌ستیپێكردبوو، كۆمه‌ڵێك رووداو ده‌ستیپێكردبوو، وه‌ك راونان، ته‌قه‌كردن و كوشتن. ئه‌وه كۆمێنته‌كه كێشای به‌سه‌رمدا و تاوه‌كو له توانامدا بوو فه‌رامۆشم كرد و هه‌شت لاپه‌ڕه‌ی دیكه‌م نووسی له پێش ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه بوه‌ستێنم له دوای ئه‌وه‌وه یه‌كه‌مین ره‌خنه كه بۆم هات و ره‌هه‌ندێكی ناوه‌كی نه‌بوو فه‌رامۆشم كرد، چونكه له گۆشه‌یه‌كه‌وه چه‌ند رووداوێكی زۆر به خێراییه‌كی زۆر روویاندا ئیتر چۆن رۆمانێك كه روویدابێت له پێش خستنه‌ڕووی هۆكاری روودانه‌كه ده‌توانێت وا له خوێنه‌ر بكات بایه‌خی پێبدات؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژیانی كاره‌كته‌ره‌كانم تووشی مه‌ترسی ده‌بوون، به‌ڵام به‌باشی كارم له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی ئه‌و كاركته‌رانه نه‌كردبوو یاخود له رووبه‌رێكی فراوانتردا هه‌روه‌ها پاساوم بۆ گرنگی رووداوه‌كان نه‌هێنابۆوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رنجی راكێشام تێبینییه‌كی گرنگ بوو بریتی بوو له‌وه‌ی دیالۆگێكی به‌هێزم له‌گه‌ڵ خوێنه‌ردا نه‌كردبوو و هێشتا ئه‌و ئاماژانه‌م دانه‌نابوو كه پێی راده‌گه‌یاندن من جێی متمانه‌ی ئه‌وانم تاوه‌كو بیانبه‌م بۆ شوێنیك شایه‌نی سه‌ردان بێت.
رووداو له چیرۆكدا
زۆر له‌مێژه له ۆركشۆپه‌كانی نووسیندا زۆرمان باس له ئاره‌زووی كاره‌كته‌ر و چۆنێتی په‌یوه‌ستبوونی به ململانێی نێو چیرۆكه‌كه‌وه كردووه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه راسته‌وخۆكه‌یدا نه‌بێت. له چیرۆكدا رووداوێكی سه‌ركه‌وتوو هه‌یه پاڵ به رووداوه‌كانی دیكه‌وه ده‌نێت به‌ره‌و لووتكه له پێش چاره‌سه‌ركردنی ململانێكه‌دا و زۆربه‌مان ئه‌وه‌مان دیوه له‌سه‌ر چه‌ند تابلۆیه‌كی سپی یاخود له‌هه‌ر شوێنێكی دیكه بێت ئه‌م ریزبه‌ندییه‌ی له‌ناو وێنه‌كه‌دا نیشانه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ربه‌ره‌وخوار یاخود لووتكه‌ی شاخێكی ته‌واونه‌كراو دروستده‌كات، به‌ڵام من پێم وایه سوود له تێڕوانین بۆ چیرۆكه‌كه له گۆشه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی پێشبینی خوێنه‌ره‌كاندایه، ئه‌م پێشبینیانه له‌وانه‌یه له‌شێوه‌ی كۆمه‌ڵه پرسیارێكی نهێنیدا بكرێت یاخود چه‌ند پرسیارێك بێت كه گێڕه‌ڕه‌وه یاخود كاره‌كته‌ره‌كان له‌ناو چیرۆكه‌كه‌تدا به ئاشكرا ده‌یكه‌ن ئه‌و پرسیارانه‌ی كه خوێنه‌ران خوازیاری زانینی وه‌ڵامه‌كانیان ده‌بن له رێی چنینه درامییه‌كه‌وه، به‌ڵام ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ كردنی كۆمه‌ڵه پرسیاره سه‌رنجڕاكێشه‌كه‌ی پێشه‌كیدا كاتێك خوێنه‌ران دێنه سه‌ر لاپه‌ڕه‌كان ترسی كه‌وتنه‌نێو به‌ندبوونی هه‌تا هه‌تایی نێو چیرۆكه‌كه دایانده‌گرێت. ده‌كرێت ئه‌م هه‌سته لای خوێنه‌ر به‌وه كه‌م بكه‌ینه‌وه، كه درێژیی چیرۆكه‌كه و شوێنی روودانی ئه‌و رووداوانه‌یان له‌و ماوه‌یه‌دا پێ بڵێین.
چۆن كۆتایی به گفتوگۆكه ده‌هێنێ؟
له دوایین چیرۆكی كۆمه‌ڵه‌كه‌مدا پاڵه‌وانه‌كه كه ناوی دیلانۆیه هه‌وڵده‌دات خزمه‌تكردنی دره‌خته له‌ناوچووه‌كان زیندوو بكاته‌وه له پێش ئه‌وه‌ی گێژه‌ڵووكه‌یه‌ك بگاته وشكاییه‌كانی مه‌یامی ئه‌گه‌ر ئه‌مه پێشه‌كییه‌كی ته‌واو هانده‌ربێت یاخود نا، به‌ڵام وامان لێده‌كات هه‌ست به‌و پرسیاره‌ی له‌به‌ر ده‌ستماندایه بكه‌ین، ئایا دیلانۆ سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت یان نا؟ ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی گێژه‌ڵووكه‌كه ده‌یكات له‌ناوچه‌كه دۆخه‌كه ئاماده‌ده‌كات بۆ هه‌وڵدانی هه‌ڵچوونێكی شێتانه‌ی گێژه‌ڵووكه‌كه. خاوه‌ن موڵكه‌كان له هه‌موو ناوچه‌كانی شاردا پێویستیان به‌دڵنیابوونه‌وه‌یه له قه‌ڵه‌مكردنی دره‌خته‌كانیان له شوێنی خۆیاندا هه‌روه‌ها پێویسته دڵنیابن له‌وه‌ی ئه‌م قه‌ڵه‌مانه له دۆخێكی باشدان به جۆرێك ده‌توانن زاڵ بن به‌سه‌ر گێژه‌ڵووكه‌كه‌دا ده‌نا خۆیان دووچاری سكاڵا یاساییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه، دیلانۆ له رێی جیاوازی بۆچوونه‌كانی له‌گه‌ڵ هاوكارێكیدا له‌كاتی ئاخاوتندا روونی ده‌كاته‌وه كه سه‌ركه‌وتنی كاره‌كه‌یان پێویستی به سێ شته: ره‌زامه‌ندی خانمی خاوه‌ن موڵكه‌كه له‌سه‌ر كاركردن له موڵكه‌كانیدا و پێویستی دامه‌زراندنی تیمێكی كاركردن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م كاره بێ به‌هایانه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سلنگه‌كه كه به دیاریكراوی له دوكانی فیته‌رێكی تووڕه‌دا به‌جێیانهێشت، ئاله‌نگارییه‌كه ئه‌وه‌یه پاره‌ی ته‌واویان پێ نییه تاوه‌كو بیده‌ن به‌فیته‌ره‌كه و تیمی كاركردنه‌كه هاوكات دیلانۆ گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ خانمی خاوه‌ن موڵكه‌كاندا به خراپترین شێوه كۆتایی پێهێنا.
كه‌واته ئێمه ده‌زانین دیلانۆ چی ده‌وێت و چی وای لێده‌كات رۆژێكی ناهه‌موار ده‌ستپێبكات، كه‌می ئه‌و كاته ده‌زانین كه ده‌یبه‌ستێته‌وه و ئه‌و شوێنانه ده‌زانین كه به‌ته‌مایه بۆی بچێت و ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌ناسین به‌ته‌مایه په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵیاندا هه‌بێت. هه‌روه‌ها چه‌ند رێگرێكی داهاتووم ئاماژه پێداوه كه به‌ره‌و رووی دیلانۆ ده‌بێته‌وه به‌گۆڕینی ناونیشانه‌كه له"سلنگه‌كه" بۆ "ئه‌وه‌ی گومان له‌وه بكه‌م كه‌سێكی كوشتبێت ئه‌م به‌یانییه، ئه‌وه دیلانۆ قه‌نه‌فه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی به‌جێناهێڵێت" و چیرۆكه‌كه به‌م ده‌سته‌واژه‌یه ده‌ستپێده‌كات"به‌ڵام دیلانۆ دووربین نه‌بوو" ئێستا به‌م شێوه‌یه پێشه‌كییه‌كی دیاریكراوم بۆ خوێنه‌ر دانا و هیوادارم بزانێت شته‌كان به‌ره‌و كوێ ده‌چن.
بێگومان له‌به‌رئه‌وه‌ی نووسه‌رم هێشتا ئه‌ركی خۆمه به‌پێی توانا مه‌ترسییه‌كان دابنێم له‌م دۆخه‌شدا هاوسه‌ره‌كه‌ی دیلانۆ منداڵه‌كانی گواستۆته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكه و خۆی پێویستی به رێكخستنه‌وه‌ی رێڕه‌وی كاره‌كه‌ی هه‌یه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت هاوسه‌ره‌كه‌ی ناچار بكات منداڵه‌كانی بگه‌ڕێنێته‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م زانیارییانه له باكگڕاوندی چیرۆكه‌كه‌دا بنیات نرا له‌وانه‌یه بیركردنه‌وه له‌و ئه‌زموونانه‌ی كه دیلانۆ ده‌ستیپێكرد له میانه‌ی پله‌به‌ندی رووداوه‌كاندا له نیشانه‌ی هه‌ڵبژاردنه سه‌ربه‌ره‌وخواره‌كه ده‌چێت به سوود بێت. به‌ڵام من ده‌ستم به بیركردنه‌وه له بونیادنانی ئه‌و چیرۆكه له رێگای وێنه‌ی "یاری سلنگی ده‌ستییه‌وه "كرده‌وه چونكه من ئه‌و زانیاریانه‌م لایه‌كه هۆكاری تێكه‌وتنی دیلانۆ بۆ ناو ئه‌م كاره‌ساته روون ده‌كاته‌وه و له كۆتاییه‌كه‌ی دیكه‌دا هه‌موو خواسته‌كانیم له‌لایه تاوه‌كو شته‌كان به باشی بچن به‌ڕێوه.
له‌گرته‌كه‌ی ئێستا هه‌ردوو لایه‌نه‌كه به‌یه‌ك ده‌گه‌نه‌وه كه هه‌ر ئه‌م گرته‌یه‌شه له راستیدا روویداوه و كاتێك دڵنیاده‌بینه‌وه له سه‌رنجڕاكێشانی خوێنه‌ران به ته‌واوه‌تی ئازادی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه ئه‌و هۆكارانه‌ی پاڵی به كاره‌كته‌ره‌كانمانه‌وه ناوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی ئێستایان روون بكه‌ینه‌وه و كاتێك ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ گرته‌كه‌ی ئێستامان. ئه‌وه خوێنه‌ران كاته‌كانیان به‌بایه‌خه‌وه به سه‌رده‌به‌ن له گه‌شته‌كه‌ی ئێستا.
هه‌ندێك كات ئه‌و به‌شه‌ی ئێمه‌ی نووسه‌ران له‌یادمان ده‌چێت ئه‌وه‌یه كه ده‌توانین راده‌ی هیوا وئاواتی پاڵه‌وانه‌كانمان یاخود پێشبینیه‌كانیان بۆ رێڕه‌وی شته‌كان به‌خوێنه‌ران بڵێین ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ی ئه‌م شتانه روونادات "و پێویسته روونه‌دات" واتا كاتێك پێشبینییه‌كانی خوێندنه‌وه و كاره‌كته‌ره‌كان داده‌ڕمێنین، ئه‌وه خوێنه‌ران هه‌ست به‌ئازاری ئه‌و كه‌ره‌كته‌رانه ده‌كه‌ن، هه‌ست به گرنگی بوونی ئه‌م كاره‌كته‌رانه ده‌كه‌ن له‌ناو چیرۆكه‌كه‌دا، تێگه‌یشتنی رووداوه‌كه‌ی ئێستا و بنیاتی هانده‌ره‌كانی كاره‌كته‌ره‌كه هاوكار ده‌بێت له‌پاڵپێوه‌نانی رووداوه‌كان به‌ره‌و پێشه‌وه به‌هه‌مان ئه‌و راده‌یه‌ی بنیاتنانی مێژووی كاره‌كته‌ره‌كان ده‌یكات.
ئه‌گه‌ر من بگه‌ڕێمه‌وه بۆ رۆمانه سه‌رنجڕاكێشه‌كه‌م له‌سه‌ر جووتیاره گۆڕاوه‌كه بۆ گورگ ئه‌وا هیوا و خه‌ون و پێشبینییه‌كانی پاڵه‌وانه‌كه‌مم تۆمار ده‌كرد تاوه‌كو خوێنه‌ران كاته‌كانیان به‌بایه‌خه‌وه له چیرۆكه‌كه به‌سه‌ر ببردایه ئه‌و ده‌مه‌ی كه هه‌مووشتێك داده‌ڕما.
سه‌رچاوه: www.takweenkw.com