یاریی پلەی ئۆفی نێوان تیپی یانەی رواندزی خاوەن پلەی شازدەهەمی خولی پلە یەکی کوردستان و تیپی یانەی بەختیاری خاوەن پلەی سێیەمی خولی پلە دووی یانەکانی کوردستان رۆژی 25/9/2023 لە شاری هەولێر دەکرێت و براوەیان وەرزی ئایندە لە خولی پلە یەکی یانەکانی کوردستاندا یاریی دەکات.