بەڕێزان: سەرۆك و ئەندامانی سكرتاریەتی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان
مامۆستایانی هەڵگری مەشخەڵی پەروەردە و زانست
شەستەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە ئێوە و سەرجەم مامۆستایانی كوردستان پیرۆز دەكەم و ئەم یادەتان بە دەرفەت دەزانم تا دووپاتی بكەمەوە كە ئێوە هەڵگر و گەیەنەری پەیامێكی پیرۆزن و پشتیوانیكردنتان ئەركێكی نیشتمانییە.
مامۆستایان بەوپەڕی لەخۆبوردووییەوە كاریان كردووە و بەردەوام بوون لە گەیاندنی پەیامی زانست و پەروەردە، كە ئەمەش رۆڵێكی گرنگی هەبووە لە پێگەیاندنی نەوە لەدوای نەوەی گەلەكەمان
لە ماوەی (60) ساڵ تەمەندا، یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان وەك رێكخراوێكی پیشەیی رۆڵی گرنگی بینیوە، لە خەباتی شاخ مامۆستایان هاوشانی پێشمەرگە قارەمانەكان لە ناوچە ئازادكراوەكان كچ و كوڕی گەلەكەمانیان پێدەگەیاند و نەیانهێشت پرۆسەی پەروەردە و خوێندن بفەوتێ، لەدوای راپەڕینیشەوە تا ئەمڕۆ سەرباری هەوراز و نشێوو قەیرانەكان، مامۆستایان بەوپەڕی لەخۆبوردووییەوە كاریان كردووە و بەردەوام بوون لە گەیاندنی پەیامی زانست و پەروەردە، كە ئەمەش رۆڵێكی گرنگی هەبووە لە پێگەیاندنی نەوە لەدوای نەوەی گەلەكەمان.
دووبارە (60)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان پیرۆز دەكەم.
كۆسرەت رەسوڵ عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان