گەڕانەوەت بە سەلامەتی و تەندروستییەکی باشەوە شاد و دڵخۆشی کردین. تۆ بۆ ئێمە قەڵایەکیت لە هێز و ورە و نموونەی ئازایەتی و کۆڵنەدانیت.
داستانی سەری رەش و دێگەڵە شاهیدی ئەو راستییە دەدەن کە تۆ شێر بوویت، شێرەکەی هەولێر وەک سەرۆک مام جەلال دەیفەرموو. ئێستاش بۆ ئێمە سەرمەشقی هەوڵدان و تێکۆشانیت و ناوت لە دڵماندا زیندووە.
بەخێربێیتەوە.. یەکێتی و کوردستانت ئاوەدان کردەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
4ی حوزەیرانی2022