وەزارەتی پەروەردە دوو بڕیاری لەبارەی ساڵی نوێی خوێندنەوە دەرکرد

07:45 - 2023-09-06
کوردستان
305 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ساڵی نوێی خوێندنەوە، دوو بڕیاری جیاوازی سەبارەت بە مامۆستایان و خوێندکاران دەرکرد.
لە بڕیاری یەکەمدا، وەزارەتی پەروردە مامۆستایانی خوێندنگەکان سەرپشک دەکات لەوەی لە دوای بەشە وانەی رۆژانەیان لە خوێندنگەکاندا بمێننەوە یان بڕۆنەوە.
هەروەها لە بڕیاری دووەمدا وەزارەتی پەروەردە داوای لە ئیدارەی خوێندنگە و قوتابخانەكان كردووە بۆ یەكپۆشی خوێندكاران كارئاسانی بكەن و رەچاوی باری گوزەرانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بكرێت.
هاوکات داوای كردووە نابێت رێگای ئامادەبوون لە خوێندكاران و قوتابییان بگیردرێت بۆ ئامادەبوون لەناوەندەكانی خوێندن بەهۆی جێبەجێنەكردنی تەواوی یەكپۆشییەوە، بەڵام دەشبێت خوێندكاران و قوتابییان جلوبەرگیان گونجاو بێت.

# پەروەردە

بابەتە پەیوەندیدارەکان