هه‌فته‌ی فیفا دەستپێده‌كات

10:10 - 2023-09-07
وەرزش
198 جار خوێندراوەتەوە

له‌ ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2023/9/7 –ه‌وه‌ هه‌فته‌ی فیفا ده‌ستپێده‌كات و تا رۆژی سێشه‌‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ئاینده‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، وه‌ك هه‌موو هه‌فته‌یه‌كی تری فیفا پاڵاوتنه‌ جۆراو جۆره‌كانی كیشوه‌ره‌كان و له‌هه‌مان كاتیشدا چه‌ندان یاریی دۆستانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تیش ده‌كرێن.
ئه‌وروپا
سه‌باره‌ت به‌ئه‌وروپا، له‌ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 9/7 - وه‌ یارییه‌كانی پاڵاوتنی هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌م كیشوه‌ره‌ بۆ گه‌یشتنیان به‌ دوا یارییه‌كانی یۆرۆ -2023 ده‌ستپێده‌كات و تا رۆژی دووشه‌ممه‌ 9/11 به‌رده‌وام ده‌بن.
له‌ پاڵاوتنی هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌م كیشوه‌ره‌دا بۆ گه‌یشتن به‌ دوا یارییه‌كانی یۆرۆی 2024- ئه‌ڵمانیا، 53 هه‌ڵبژارده‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا به‌شدارن، به‌سه‌ر 10 گروپدا دابه‌شكراون،  7 گروپی 5 هه‌ڵبژارده‌یی و 3 گروپیش 6 هه‌ڵبژارده‌ له‌ خۆ ده‌گرن.
سیستمی یارییه‌كان له‌ له‌ گروپه‌كاندا چوون و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌، به‌ته‌واو بوونیان و پاش ئه‌وه‌ی دوا ریزبه‌ندیی ده‌رده‌كه‌وێت، یه‌كه‌م و دووه‌می گروپه‌كان راسته‌وخۆ ده‌گه‌نه‌ دوای یارییه‌كان، له‌گه‌ڵ وڵاتی رێكخه‌ر ده‌بنه‌ 21 هه‌ڵبژارده‌.
پاشان یارییه‌كانی پاشكۆی پاڵاوتن ده‌كرێن و له‌ 12 هه‌ڵبژارده‌ی تری ئه‌وروپاوه‌ 3 هه‌ڵبژارده‌ی تر ده‌گه‌نه‌ دوا یارییه‌كان و 24 هه‌ڵبژارده‌ی دوا یارییه‌كان ده‌رده‌كه‌ون.
تا ئێستا چوار جه‌وله‌ له‌یارییه‌كان كراون و له‌م هه‌فته‌ی فیفایه‌شدا دوو جه‌وله‌ی تری یارییه‌كانی ده‌كرێن، گرنگترین یارییه‌كانی جه‌وله‌ی پێنجه‌م ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن كە تا رۆژی شه‌ممه‌ی ئاینده‌ ده‌خاه‌ینێت:
پێنجشه‌ممه‌ 7/9/2023
*فه‌ره‌نسا×ئایرله‌ندا-گروپی دووه‌م(سه‌عات 9:45 ی شه‌و).
*هۆڵه‌ندا×یۆنان-گروپی دووه‌م(سه‌عات 9:45 ی شه‌و).
*پۆڵه‌ندا×دورگه‌كانی ڤارۆ-گروپی پێنجه‌م(سه‌عات 9:45 ی شه‌و).
هه‌ینی 8/9/2023
*جۆرجیا×ئیسپانیا-گروپی یه‌كه‌م(سه‌عات 7 ی ئێواره‌).
*سلۆڤینیا×پورتوگال-گروپی ده‌یه‌م(سه‌عات 9:45 ی شه‌و).
*كرواتیا×لاتڤیا-گروپی چواره‌م(سه‌عات 9:45 ی شه‌و).
شه‌ممه‌ 9/9/2023
*ئازه‌ربیجان×به‌لجیكا-گروپی شه‌شه‌م(سه‌عات 4 ی عه‌سر).
*ئۆكرانیا×ئینگلته‌را-گروپی دووه‌م(سه‌عات 7 ی ئێواره‌).
*رۆمانیا×ئیسرائیل-گروپی نۆیه‌م(سه‌عات 9:45 ی شه‌و).
*مه‌كدۆنیا×ئیتاڵیا-گروپی سێیه‌م(سه‌عات 9:45 ی شه‌و).
رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌ی ئاینده‌ش سه‌رجه‌م یارییه‌كانی جه‌وله‌ی شه‌شه‌میش ده‌كرێن.
ئه‌مریكای باشوور
له‌م كیشوه‌ره‌ش كاروانی یارییه‌كانی پاڵاوتنی هه‌ڵبژارده‌كان بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیالی 2026 –ئه‌مركیا و كه‌نه‌دا ده‌كه‌وێته‌ ڕێ و یارییه‌كانی یه‌كه‌م جه‌وله‌ و دووه‌م جه‌وله‌ به‌مشێوه‌یه‌ ده‌كرێن:
هه‌ینی 2023/9/8
*پاراگوای×پیرۆ (سه‌عات 01:30).
*كۆڵۆمبیا×ڤێنزێلڵا  (سه‌عات 02:00).
*ئه‌رجه‌نتین×ئۆكوادۆر  (سه‌عات 03:00).
شه‌ممه‌ 2023/9/9
*ئۆرۆگوای×چیلی(سه‌عات 02:00).
*به‌رازیل×پۆلیڤیا (سه‌عات 03:45).
سێشه‌ممه‌ 12/9/2023
*پۆلیڤیا×ئه‌رجه‌نتین (سه‌عات 23:00).
چوار شه‌ممه‌ 2023/9/13
*ئۆكوادۆر×ئۆرۆگوای (سه‌عات 00:00).
*ڤێنزوێللا×پاراگوای (سه‌عات 01:00).
*چیلی×كۆڵۆمبیا (سه‌عات 03:30).
*پیرۆ×به‌رازیل(سه‌عات 05:00).
ئه‌فریقا
له‌م كیشوه‌ره‌ش یارییه‌كانی پاڵاوتنی هه‌ڵبژاردكان بۆ گه‌یشتن به‌ دوا یارییه‌كانی جامی وڵاتانی ئه‌فریقا، كۆتدیڤوار-2023 به‌ڕێوه‌ ده‌چن و رۆژانه‌ چه‌ندین یاریی ده‌كرێن.
ئاسیا
سه‌باره‌ت به‌ كیشوه‌ری ئاسیاش یارییه‌كانی پاڵاوتنی هه‌ڵبژارده‌كان (بۆ ئه‌و یاریزانانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌ 23 ساڵ كه‌متره‌) به‌ڕێوه‌ده‌چن، له‌ دوێنێ چوارشه‌ممه‌وه‌ یارییه‌كان ده‌ستیانپێكردووه‌، ده‌بێت عیراق یه‌كه‌م یاریی خۆی له‌گه‌ڵ ماكاو كردبێت.
رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووش یارییه‌كانی جه‌وله‌ی دووه‌م ده‌كرێن و له‌گه‌ڵ تیمۆری شه‌رقی یاریی ده‌كات. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان