قوربانییەکانی بوومەلەرەزەکەی مەغریب گەیشتە 630 کەس

11:50 - 2023-09-09
جیهان
100 جار خوێندراوەتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی  6.8 پلە لە شاری مەراکیشی لە مەغریبی داو و بەهۆیەوە تائێستا 632 کەس گیانیان لەدەستداوە.
تەلەفزیۆنی رەسمی مەغریب لە زاری وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکەوە بڵاویکردۆتەوە، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە،  632 کەس گیانیان لەدەستداوە و 329 کەسیش برینداربوون کە برینی بەشێکیان سەختە.
شاری مەراکیش ، چوارەم گەورەترین شاری مەغریبە و شارێکی گەشتیارییە و بەهۆی بوومەلەرزەکەوە دانیشتوان و گەشتیارێکی زۆر لە شارەکەدا بێ لانە ماونەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان