له رۆژی 6ی ئه‌یلوولی ساڵی 1988 واتا 35 ساڵ پێش ئێستا، حزبی به‌عس كۆبووه‌وه و بڕ‌یاری لێبووردنی گشتی بۆ هه‌موو كورده‌كانی عیراق ده‌ركرد، جگه له یه‌ك كه‌س، كه بێبه‌ش بوو له‌و بڕ‌یاره، ئه‌ویش سه‌رۆك مام جه‌لال بوو.
به‌پێی ئه‌و بڕ‌یاره‌ی به ناونیشانی (لێبووردنی گشتی و فراوان بۆ هه‌موو كوردانی عیراق) له ئه‌یلوولی ساڵی 1988 دا ده‌ركراوه، تێیدا هاتووه: "به پشتبه‌ستن به بڕ‌گه‌ی (1) له مادده‌ی 42، له ده‌ستووری عیراق، ئه‌نجومه‌نی شۆڕ‌ش (ثورة) له دانیشتنی رۆژی 8ی ئه‌یلوولی 1988 دا بڕ‌یاریدا، هه‌موو ئه‌و كورده عیراقییانه‌ی به‌یاننامه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕ‌ش له 6ی ئه‌یلوولی 1988 ده‌یانگرێته‌وه، به‌ر لێبووردنی گشتی و فراوان ده‌كه‌ون له هه‌ر كارێك، كه یاسا سزای بۆ داناوه، كه پێش بڕ‌یاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕ‌ش له 6ی ئه‌یلوولی 1988 کرابێت، گه‌ر له ده‌ره‌وه یاخود له ناوه‌وه‌ی عیراق بووبن، به‌ڵام بكوژی به‌ئه‌نقه‌ست و ئه‌وانه‌ی دزییان كردووه، به‌ده‌رده‌بن له‌م بڕ‌یاره".
له به‌شێكی تری بڕ‌یاره‌كه‌دا هاتووه: "هه‌موو كوردێك كه مه‌حكوم بێت، یاخود راگیرابێت، به‌ر لێبووردنی گشتی ده‌كه‌وێت و دۆسێكه‌ی داده‌خرێت و ئازاد ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش گه‌ر مه‌حكوم نه‌بن یان رانه‌گیرابن له‌سه‌ر دۆسێی دیكه، كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕ‌ش له 6ی ئه‌یلوولی 1988 باسینه‌كردبێت، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش، كه تاوانی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست، یان دزیكردن سزادراون له‌و بڕ‌یاره بێبه‌شده‌كرێن".
له بڕ‌گه‌ی سێیه‌می بڕ‌یاره‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌م لێبووردنه گشتییه، ته‌نیا (خیانه‌تكار) جه‌لال تاڵه‌بانی ناگرێته‌وه".
دوای نزیکی 17 ساڵ لە دەرکردنی ئەو بڕیارە، سەرۆك مام جەلال لە 7 ی نیسانی 2005، دوای هەڵبژاردنی لە لایەن كۆمەڵەی نیشتمانیی عیراقەوە، پۆستی سەرۆك كۆماری عیراقی پێدرا، بەوەش بوو بە یەكەم سەرۆكی كورد لە مێژووی سیاسی عیراقدا كە پۆستی سەرۆكی وڵات بگرێتە دەست، هەروەها یەكەم سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوە لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە مێژووی دروستبوونی عیراقەوە لە بیستەكانی سەدەی رابردووەوە، هەروەها بۆ ماوەی دوو خول بەردەوام بوو.
PUKMEDIA