بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەر لە زانکۆی سلێمانی دەکرێتەوە

01:28 - 2023-09-09
کوردستان
887 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە بۆ یەکەمجار، بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەر لە  كۆلێجی ئەندازیاری لە زانكۆی سلێمانی بكرێتەوە.

بەشەکە خوێندکار لەبواری سۆفتوێر و هاردوێری کۆمپیوتەردا پێدەگەیەنیت، بە جۆرێک کە توانای چارەسەرکردنی سستمە ئاڵۆزەکانی کۆمپیوتەریان هەبێت و بڕیارە بۆ بەیانیان و ئێواران خوێندکار وەربگرێت.

یەکێک لە گرنگیپێدانەکانی ئەم بەشە، زیرەکی دەستکرد دەبێت، کە ئێستا بوارێکی گرنگ و نوێی تەکنەلۆژیایە و هەموو جیهان کاری لەسەر دەکات. ئەمەش لە کاتێکدایە، هەر لە زانکۆی سلێمانی، خوێندنی ئێوارانی چەند بەشێکی کۆلێژە جیاجیاکان دەکرێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان