شاناز عەلی، شانازییە بۆ وەرزشی كوردستان

12:44 - 2022-05-16
وەرزش
538 جار خوێندراوەتەوە

خاتو شاناز عەلی ئەحمەد مێژوویەكی پڕشكۆ بۆ خۆی و كوردستان تۆمار دەكات بەوەی بوو بەیەكەمین كچ بتوانێت وەك ناوبژیوان لە خولێكی تۆپی پێی كوردستاندا بۆ كوڕان بەشداریی بکات.
شاناز ساڵی 1985 لە دایكبووە، دەرچووی پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی رانییەیە، ئێستاش مامۆستایە لە قوتابخانەی فانی، هەر لە منداڵییەوە خولیای وەرزش بووە، وەرزشكارێكی دیاری سنوری رانیە و سلێمانی و كوردستان بووە، پاش وازهێنان لە یارییكردن، روودەكاتە بواری ناوبژیوانی و چەند بڕوانامەیەكیشی لەم بوراەدا وەرگرتووە، بە تایبەتیش لە یاریی فوتساڵدا لە ساڵی 2016 -ەوە خاوەنی بڕوانامەی پلە یەكی كوردستانە.
بەم دواییەش لە یاریی كۆتایی خولی جامی یانەكانی كوردستاندا وەكو یەكەمین ناوبژیوانی كچ ئەركی بەڕێوەردنی یاریی كۆتایی خولەكەی پێ بەخشرا و بەشداریی كرد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان