ئامارتیا سین ناودارترین ئابووریناسی هیندی

10:00 - 2023-09-11
ئابووری
272 جار خوێندراوەتەوە
ئامارتیا کۆمار سین

فەیسەڵ عەلی

 ئامارتیا سین (Amaryta Sen)، ئابووریناسی هیندی لە سۆنگەی خۆشگوزەرانییەوە بایەخی بە ئابووریی گەشەپێدان دا، لەبەرئەوە لەگەڵ ئەخلاق و بژاردەکانی کۆمەڵگەدا تێکەڵی کرد. ئەو تەنها تیۆرییزان نەبوو، بەڵکو لەبەر هۆکاری نەبوونی یەکسانی و هەژاری و پەرەسەندنی مۆریی، بایەخی بە سیاسەتە گشتییەکان دا.
ئامارتیا سین لە ساڵی 1933دا لە ولایەتی خۆرئاوای بەنگاڵی هیندستان لە خێزانێکی دیار لە دایک بووە، باوکی پرۆفیسۆری کیمیا و دایکیشی چالاکوانی کۆمەڵایەتی بوو، لەبەرئەوەی لە ناو خانەوەدایەکی خاوەن بزاوتی زانستی و فکریدا ژیاوە، ئەوەش کاریگەریی دیاری لەسەر کارەکانی هەبووە. لە زانکۆی فسیفا باهراتا خوێندویەتی، کە شاعیری بەناوبانگیی هیندی تاغور دایمەزراندووە. ئەو زانکۆیە زیاتر گرنگیی بە کلتووری بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتی داوە، رەهەندێکی تری بۆ پەرسەندنی هزری و کلتووری زیاد کرد، بەڵام ئامارتیا ئابووری لە کۆلیجی برسدنسی لە کالکۆتا تەواو کرد، پاشان دکتۆرای ئابووری لە کۆلیجی ترنتی لە زانکۆی کامبریدج تەواو کرد.

دادپەروەریی کۆمەڵایەتی
لە کاتی خوێندنی لە کامبریدج کەوتە ژێر کاریگەریی هزرە ئابوورییەکانی جوان رۆبنسۆن و کاڵد، بە تایبەتی  لە گرنگیدانی بە دادپەروەریی کۆمەڵایەتی کە تەوەری بنچینەیی هەوڵەکانی پێکهێنا.
لە ساڵی 1988 تا 1998 وانەی زانستی ئابووری لە کامبریدج، پاشان لە ئۆکسفۆرد و دوای ئەویش لە کۆلیجی لەندەن بۆ ئابووری، هەروەها هارڤارد وتۆتەوە، رەنگە لەبەر پاشخانە کۆمەڵایەتییەکەی بەوەی لە دەوڵەتێکی گەشندە کە هەمەڕەنگییەکی مرۆیی تێدایە، روانین و ئەزمونیکی جیاوازیی لە ئاسایی پێ بەخشیوە، لەبەرئەوە گرنگیدانی بە لێکدانی ئابووری و دادپەروەریی و ئەخلاق و گەشەپێدان لەوێوە سەرچاوەی گرتووە. ئەمە وایکرد ئاڵنگاریی بیری باو بکات، بۆ نموونە، رای وابوو کە ناکرێ سیاسەتی خۆشگوزەرانیی کۆمەڵایەتی لە یەک سامپڵدا کورت بکرێتەوە، چونکە پلەی ئازادی و توانای تاکەکان لە بژاردەکردنی عەقڵانیدا لێک جیاوازن. 

رەخنەی لێگیرا
لەبەرئەوە پێداگیریی لەسەر جیاوازییە گشتییەکانی ئەوانەی بۆ خۆشگوزەرانیی بە ئامانج دیاریکرابوون جیاواز بوو، ئەمەش کاریگەریی لەسەر بیرکردنەوەی لە کەموکورتیی زۆری بەرنامەکان هەبوو، بەدواشیدا، دیزاینی هەندێک لە سیاسەتەکان کە تیۆرییەکانی ئەمیان بۆ دیزاینکردن و پێوانەکردنی بەرنامە جیاوازەکان وەرگرتبوو. بەڵام تیۆرییەکانی رووبەڕووی رەخنەش بوونەوە، بە تایبەتی لە پراکتیزەکردندا، چونکە هاوسەنگیی بژارە جیاوازەکان بەبێ بەرنامەیەکی یەکگرتوو ئەستەمە، کاتێک رەهەندی ئازادیی تاکی بۆ زیاد دەکەیت، جێبەجێکردن و پێوانەکردنی بەرنامەکان ئەستەم دەبێت.
وەڵامی ئامارتیا بۆ ئەو رەخنانە ئەوە بوو، دەبێ دامەزراوە گشتییەکان لە جێبەجێکردندا زۆر ورد بن و راستەوخۆ گوێبیستی سوودمەندان بن تا رۆڵیان لە دروستکردنی بڕیارەکاندا هەبێت، بەدواشیدا جێبەجێکردنەکەی ئاسان دەبێت.

گەشەپێدان وەک ئازادی
لە راستییدا، دەبێ ئەم مشتومڕە بەردەوامی هەبێت، چونکە گوشارە کۆمەڵایەتییەکان دەبێ لەگەڵ جیاوازیی تواناکان و خاڵەکانی سەرەتا و کلتووری باو و لێهاتوویی کۆمەڵگە بۆ ئامادەسازییە گشتییەکان بەریەک بکەون.
رەنگە لە گرنگترین بەشداریکردنەکانی فراوانکردنی ئاستی ئازادییەکان بێت، لە رێی کاراکردنی رۆڵی تاکەکەسەکانەوە، دروشمەکەی (گەشەپێدان وەک ئازادی)، بیرۆکەیەکە وایکرد زۆرێکی داڕێژەرانی سیاسەت لەبەرچاوی بگرن. ئەمە بەرەو سیاسەتی بەرگری لە مافی مرۆڤی برد و وایکرد رەخنە لە بەرنامەکانی خوێندن و تەندروستی و باربووی کۆمەڵایەتیی حکومەتی هیندستان بگرێت.

خەڵاتی نۆبڵ
بۆ نموونە، لای ئامارتیا، هەژاری تەنیا کەمی داهات نییە، بەڵکو بێبەشبوونە لە ئازادیی کاراکردنی رۆڵی تاک لە ژیانی سروشتییدا، ئەمەش بەرەو پەرەدان بە (ئەندیکەیتەری گەشەپێدانی مرۆیی) برد. ئەندیکەیتەری فرەڕوو، کە خوێندن و تەندروستی و بەشداریکردن لە بڕیاردان بگرێتەوە. گرفتەکە ئەوە بوو، پێوانەکردنی ئەم ئەندیکەیتەرانە قورس بوون، لەبەرئەوە پێباشبوونی نێوان ئەنیدیکەیتەرەکان، بەهۆی تێچوون و کات و سروشتی سیاسەتی هەر کۆمەڵگەیەکەوە بەردەوام قورس بوو. لە ساڵی 1998دا ئامارتیا خەڵاتی نۆبڵی بەدەستهێنا چونکە تێڕوانینەکانی بۆ نەهێشتنی هەژاری و پێوانەکردنی پەرەسەندنی مرۆیی و نەهێشتنی برسێتی بوو. ئامارتیا چوار جار ژنی هێناوە و سێ کچ و کوڕێکی هەیە و تەمەنی 89 ساڵە و ئێستا خانەنیشنە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان