هەواڵگری روسیا: خۆرئاوا لە ریزبەندی زانکۆکاندا ساختەکاری دەکات

11:09 - 2023-09-11
جیهان
398 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دەزگای هەواڵگری دەرەوەی روسیا رایدەگەیەنێت، خۆرئاوا ساختەکاری دەکات لە ریزبەندی باشترین زانکۆکانی جیهاندا بەمەبەستی راکێشانی عەقڵە زیرەکەکان لە وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقاوە بۆلای خۆی.


سێرگی ناریشکین،  سەرۆکی دەزگای هەواڵگری دەرەوەی روسیا لە میانی وتارێکیدا کە لە كۆڕبه‌ندی ئابووری وڵاته‌كه‌یدا پێشکەشیکرد رایگەیاند، "خۆرئاوا شێوازی نوێی داگیرکاری لە بواری پەروەردە و زانستدا دەگرێتەبەر و لە ریزبەندی باشترین زانکۆکاندا ساختەکاری دەکات ئەویش بە ئامانجی  راكێشانی گه‌نجانی به‌هره‌مه‌ند له‌ وڵاتانی ئاسیا و ئه‌فریقاوە".


 ناریشکین لە وتارەکەیدا وتوشیەتی، "پێویستە سیستمێکی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی جیهان دابنرێت کە تێیدا رێز لە هەموو وڵاتان بگیرێت".


سەرچاوە: RT

بابەتە پەیوەندیدارەکان