كۆڕی ناساندن ‌و دابەشكردنی سێ بەرهەمی باڵیۆز د.محەمەد سابیر بەڕێوەچوو

08:53 - 2022-05-17
کوردستان
673 جار خوێندراوەتەوە

بە ئامادەبوونی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی ی.ن.ك و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی و جەماوەرێكی زۆری كتێب دۆست ‌و لە بەردەوامی ئەو چالاكییە رووناكبیرییانەی لە سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری سازدەكرێن، كۆڕی ناساندن بۆ سێ كتێبی باڵیۆز د.محەمەد سابیر بەڕێوەچوو.
لە كۆڕەكەدا كە ئێوارەی دوێنێ لە هۆڵی تەوار لە سلێمانی بەڕێوەچوو، نووسەر كورتەباسێكی لەسەر كتێب و بەرهەمە نوێكانی و ئەزموونی 40 ساڵەی خۆی وەك سیاسەتمەدار و تێكۆشەر و نوێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و حكومەتی هەرێم لە وڵاتان و باڵیۆزی عیراق خستەڕوو. هاوكات بە گرنگییەوە لە رۆڵی سەرۆك مام جەلال-ی روانی وەك سیاسەتمەدارێكی ژیر و سەركردەیەكی دیپلۆماسی خاوەن ئەزموون. 
رێوڕەسمەكە بە دابەشكردنی كتێبەكانی (ئەلبومی تێكۆشان، چرای رێی خەبات، بیرەوەرییەكانم لە غوربەتدا)، كۆتاییهات.

#باڵیۆز د.محەمەد سابیر

بابەتە پەیوەندیدارەکان