نێچیرڤان بارزانی: هەرێمی كوردستان پابەندی رێكەوتنی ئەمنیی نێوان عیراق و ئێرانە

09:37 - 2023-09-12
کوردستان
293 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان. دوێنێ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە محەمەد كازم ئال سادق باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عیراق و وەفدێكی یاوەری كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا، رێكەوتنی ئەمنیی نێوان عیراق و ئێران، پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا و گفتوگۆكانی نێوانیان، تاوتوێكرا. لەوبارەیەوە نێچیرڤان بارزانی، باسی لە بایەخی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئێران وەك دراوسێیەكی گرنگی هەرێمی كوردستان كرد و جەختیكردەوە كە «هەرێمی كوردستان پابەندی رێكەوتنی ئەمنیی نێوان عیراق و ئێرانە»، هەروەها دڵنیاییدا كە «هەرگیز رێگەنادەن هیچ هەڕەشەیەكی ئەمنی لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ سەر كۆماری ئیسلامیی ئێران دروستببێت».
لای خۆیەوە باڵیۆزی ئێران، جەختی لە بایەخ و گرنگیی پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ عیراق و هەرێم كردەوە.

#سەرۆکایەتیی هەرێم

بابەتە پەیوەندیدارەکان