جه‌میله شێخ مه‌حمود
ژماره‌ی ئه‌ندامان و ژینگه و ستراتیژیی ئامانج و به‌رنامه‌ی هه‌ر حزبێك كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر شێوازی داڕشتنی ئۆرگانه‌كان و پێكهاته‌ی رێكخراوه‌یی (organizational structure )ئه‌و حزبه. چه‌ندین شێواز هه‌یه له‌وانه: له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم، جوگرافی، پیشه، تایبه‌تمه‌ندیی( ڕگه‌ز، ته‌مه‌ن ).
ژینگه‌ی سه‌قامگیر و ناسه‌قامگیری سیاسیی و ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیش كاریگه‌ریی خۆی هه‌یه، بۆ نموونه له وڵاتانی پێشكه‌وتوو وه‌ك وڵاتانی ئه‌وروپا به شێوه‌یه‌كی كه‌متر تاك به‌ره‌و كاری حزبی ده‌چن، به‌ڵام له وڵاتانی دواكه‌وتوو یان ئه‌و وڵاتانه‌ی ناسه‌قامگیریی سیاسیی و ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تی تێیدا به‌رجه‌سته بووه، وه‌ك وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هاندان و راكێشانی تاك به‌ره‌و به‌شداریی كاری حزبی زیاتره.
شێوازه‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌ندام
وڵاتانی ئه‌وروپا چه‌ندین شێواز به‌كار دێنن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین ئه‌ندام بۆ حزبه‌كه‌یان، یه‌كێك له‌و شێوازانه له‌سه‌ر ئاستی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، وه‌ك سه‌ندیكای كرێكاران، فه‌رمانبه‌ران، پیشه‌وه‌رانی كاری سه‌ربه‌خۆ، پارێزه‌ران، ێكخراوه‌كانی ژنان، خوێندكاران و گه‌نجان، به‌ساڵاچووان، كه‌مئه‌ندامان، نووسه‌ران و هونه‌مه‌ندان، هاوڕه‌گه‌زخوازان و...هتد.
ئه‌و سه‌ندیكا و رێكخراوانه له كاری پیشه‌یی خۆیاندا ئازادن، به‌ڵام ده‌بێت بڕوایان به به‌رنامه و په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌و حزبه هه‌بێت و له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا زۆرترین ده‌نگ كۆبكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها هه‌وڵ بده‌ن له رێی ئه‌و حزبه‌وه نوێنه‌ریان بگه‌یه‌نێته په‌رله‌مان تا له‌كاتی داڕشتنی یاسا و رێساكان مافه‌كانیان بپارێزێت. ئه‌و حزبه‌ش پشتگیریی ماددی و مه‌عنه‌وی ئه‌و رێكخراوانه ده‌كات و كارئاسانی بۆ بژارده‌كانی نوێنه‌رانی ئه‌و رێكخراوانه ده‌كات.
لێره‌دا به نموونه حزبی سۆشیال دیموكراتی ئه‌ڵمانیا باس ده‌كه‌ین كه به‌پێی ماده‌ی 10 له سیستمی سیاسیی رێكخراوه‌یی.
بڕیاری حزبی سۆشیال دیموكرات له 8ی ته‌مموزی 2020 ئه‌و رێكخراوانه كه به ناوی( Arbeitsgemeinschaft) له 10 گروپدا رێكیخستن به‌و شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه:
ئه‌م گروپانه به بڕیاری لیژنه‌ی راپه‌راندنی حزب (مه‌كته‌بی سیاسی) دامه‌زرێنراوه:
1-گروپی كار بۆ پرسی فه‌رمانبه‌ران(AfA)
2- گروپی كار بۆ كه‌سانی ته‌مه‌ن 60 ساڵ و به‌ره‌وژوور له حزبی( SPD 60 plus)
3- گروپی كاری ژنانی سۆشیال دیموكرات(ASF)
4- گروپی كاری خاوه‌ن پیشه‌و كاری تایبه‌ت به خۆیان (AGS)
5-گروپی پاریزه‌رانی سه‌ربه سۆشیال دیموكرات (ASJ)
6- گروپی كاری ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌بواری چاودێری ته‌ندروستیدا كار ده‌كه‌ن (ASG)
7- گروپی كار بۆ بواری خوێندن و فیربوون (AfB)
8- گروپی كار بۆ كه‌مئه‌ندامان له(SPD)
9- گروپی كار بۆ قبوڵكردن و یه‌كسانیی هاوڕه‌گه‌زخوازان (SPDqueer)
10-گروپی كار بۆ په‌ناهانده و فره‌ڕه‌نگی
به پێی بڕیاری لیژنه‌ی راپه‌ڕاندنی حزب، ئه‌م گروپانه‌ی كار هه‌ڵده‌ستن به چه‌ندین ئه‌ركی تایبه‌ت له‌ناو حزب و له ده‌ره‌وه‌ی حزب. را و پێشنیار به لیژنه‌ی راپه‌ڕاندن ده‌ده‌ن و هه‌لی گفتوگۆ و به‌شداریی سیاسیی بۆ هاوڵاتیان ده‌ره‌خسێنن. ئه‌م گروپانه‌ی كار هاریكاریی گروپه كۆمه‌ڵایه‌تیی و رێكخراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حزب، یان رێكخراوه سه‌ربه‌خۆكان ده‌كه‌ن به ئامانجی سه‌رنجڕاكێشانیان به‌لای حزبدا و به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگه‌كانیان له كاتی هه‌ڵبژاردندا.
كۆبوونه‌وه‌ی داخراو و پلانی ساڵانه
بنچینه‌ی كاری ئه‌م گروپانه بریتییه له ئامانج و بنه‌مای حزب، لیژنه‌ی راپه‌ڕاندنی حزبی SPD له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌تی فیدراڵی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراودا به‌رنامه و پلانی ساڵانه بۆ ئه‌و گروپانه‌ی كار داده‌ڕێژن. هه‌روه‌ها گروپه‌كانی كار له میانه‌ی چالاكییه‌كانیاندا كاریگه‌رییان له‌سه‌ر داڕشتنی بڕیاری سیاسیی حزب هه‌یه. هه‌ردوو گروپی كاری ژنانی سۆشیال دیموكرات ASF و گروپی كه‌سانی ته‌مه‌ن 60 ساڵ و به‌ره‌وژوو له SPD به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به‌شێكن له حزب به هۆی ره‌گه‌ز و ته‌مه‌نیان. هه‌روه‌ها گه‌وره‌ترین گروپن كه ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانیان له ده‌یان هه‌زار زیاتره. ئه‌و گروپانه‌ی تریش به پێی پیشه و گرنگیی پێدانه‌كانیان ئه‌ندامن له حزبدا. هه‌ر گروپێك له‌وانه به پێی قه‌باره و گرنگیی له پێكهاته‌ی حزبدا كاریگه‌رییان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی سیاسیی ئه‌و حزبه ده‌بێت.
هه‌موو ئه‌ندامێكی حزب به پێی ته‌مه‌ن و ره‌گه‌زو پیشه یان هه‌ر گروپێك لای جێی گرنگی بێت، ده‌توانێت تیایدا ببێته ئه‌ندام، به‌ڵام ده‌بێت لیژنه‌ی به‌رێوه‌بردنی ئه‌و گروپه ئاگادار بكاته‌وه. تا به‌ڕێوه‌به‌ر یان سه‌رۆكی ئه‌و گروپانه بتوانن ناوه‌كانیان له‌و گروپه تۆمار بكه‌ن. ئه‌گه‌ر به نموونه باس له گروپی كاری ژنانی سۆشیال دیموكرات Asf (Arbeitsgemeinschaft Sozialdemoktatischer Frauen) بكه‌ین ئه‌وا هه‌موو ژنانی حزبی SPD راسته‌وخۆ ئه‌ندامی ئه‌و رێكخراوه‌ن، واته 150 هه‌زار ژن كه ده‌كاته رێژه‌ی 31 % ی ئه‌ندامانی حزبی سۆسیال دیموكراتی ئه‌ڵمانیا. ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆیان تێیدا نییه، به‌ڵام ژنه چالاكوانی میوان له‌م رێكخراوه‌دا هه‌یه كه ئه‌ندامی حزب نین، وه‌ك میوان هه‌ژمار ده‌كرێن و مافی ده‌نگدان و خۆهه‌ڵبژاردنیان نییه له گروپ و لقه‌كانیاندا، به‌ڵام له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه و چالاكییه‌كانی ژناندا به‌شدار ده‌بن.
هاوكاری و پشتیوانی ژنان ده‌كرێت
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر كه‌سێك و لایه‌نێك كه پێویستی به هاوكاری بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ببێته ئه‌ندام له لایه‌ن رێكخراوه‌وه هاوكاری و پشتیوانی ده‌كرێت. واته هاوكاری هه‌موو ژنێك یان ده‌سته‌و گروپێك ده‌كه‌ن كه داوای هاوكارییان لێ بكات به بێ ئه‌وه‌ی مه‌رجی ئه‌ندامه‌تی ره‌چاو بكه‌ن.
هه‌روه‌ها لایه‌نگرانی حزبی SPD مافی ته‌واوی ئه‌ندامه‌تییان له‌و رێكخراوه‌دا هه‌یه و له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو ئه‌ڵمانیای فیدراڵی، له گروپه‌كاندا مافی ته‌واوی ئه‌ندام وه‌رده‌گرێت له رووی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنه‌وه.(به‌پێی بڕیاره‌كانی راپه‌راندن له حزبی SPD سه‌باره‌ت به لایه‌نگران له 26 مارس 2012).
ژنانی رێكخراوه‌كه له ئاست و نه‌وه‌ی جیاواز، له مامۆستا و خوێندكار، كچان و ژنانی به‌ته‌مه‌ن، كرێكار و فه‌رمانبه‌ر پێكهاتوون، راوبۆچوونه‌كانیان جیاوازه‌و له ASF بۆچوونه جیاوازه‌كان له یه‌ك پاكێجدا رێكده‌خه‌ن و هه‌مووان له‌سه‌ر یه‌ك شت هاوڕان، ئه‌ویش یه‌كسانی نێوان ژن و پیاوه له هه‌موو بواره‌كاندا.
ستراکچەری ASF
له رووی ستراکچەری ئیداری و پێكهاتنه‌وه وه‌ك ستركتۆری حزبی SPD دارێژراوه، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمه‌كان لقی خۆیان هه‌یه، جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئه‌ڵمانیای فیدراڵی له 16 هه‌رێم پێكهاتووه له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو ئه‌ڵمانیا ئه‌م شێوه دابه‌شكردنه‌یه.
كۆنگره‌ی ASF له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ڵمانیا
باڵاترین ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ڵمانیای فیدراڵی، كۆنگره‌ی فیدراڵییه، كه هه‌ر دووساڵ جارێك ده‌به‌سترێت. بریتییه له ئه‌نجومه‌نی راپه‌ڕاندن به به‌شداری 250 نوێنه‌ر كه له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌كانه‌وه هه‌ڵبژێرراون. ژماره‌ی به‌شدار بوونی نوێنه‌ره‌كانی هه‌ر هه‌رێمێك په‌یوه‌سته به ژماره‌ی ژنانی ناو حزبی SPD له‌و هه‌رێمه. كۆنگره بڕیار له‌سه‌ر داواكاریی و به‌رنامه‌ی كاری ASF ده‌دات و ئه‌نجومه‌نی راپه‌ڕاندنی نوێ رێكخراوه‌كه هه‌ڵده‌بژێرن و راپۆرتی خۆیان پێشكه‌شی لیژنه‌ی راپه‌ڕاندنی حزب ده‌كه‌ن. ده‌شێت وێڕای 2 ساڵ جارێك كۆنگره‌ی نائاسایی له‌كاتی پێویستدا ببه‌ستن. له‌م كۆنگره‌یه‌دا لیژنه‌ی فیدراڵی هه‌ڵده‌بژێرن بۆ راپه‌راندنی كار و باره‌كانی رێكخراوی Asf، كه له 30 نوێنه‌ر پێكدێت و نوێنه‌ری هه‌موو هه‌رێمه‌كان و لیژنه‌ی سه‌ره‌كی ئاستی ئه‌ڵمانیای فیدراڵی. ئه‌و لیژنه سه‌ره‌كییه‌ش له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ڵمانیا له سه‌رۆك و 3 جێگری سه‌رۆك و 17 ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی پێكهاتووه، ئێستا سه‌رۆكی ASF خاتوو (ماریا نویشل)ه له هه‌مانكاتدا ئه‌ندام په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپایه.
ئامانجه‌كانی ASF
1- یه‌كسانی له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا.
2- دابینكردنی بژێویی ژیان و ئاسایش بۆ ژنان له كاتی پیری و په‌ككه‌وتندا.
3- نه‌هێشتنی جیاكاریی و بوونی یه‌كسانی نێوان ژن و پیاو له پیشه و كاردا.
4- به‌رفراوانكردنی هه‌لی هه‌ڵبژاردنی پیشه بۆ كچان و ژنان به‌تایبه‌ت له بواری ته‌كنۆلۆژیا و ناتروه‌لۆژیدا.
5- گونجاندنی بوار له نێوان خێزان و كاركردن بۆ دایكان و باوكان.
6- به‌ره‌نگاریی توندوتیژی دژی ژنان.
7- به‌رجه‌سته‌كردنی مافی ژنان له هه‌موو جیهاندا.
8- یه‌كسانیی له ناوحزبی SPD به چه‌سپاندنی سیستمی كۆتا له هه‌موو ئاسته‌كاندا.
گروپی كاری ژنانی سۆسیال دیموكراتی ئه‌ڵمانیا، یه‌كێكه له‌و گروپانه‌ی له ستراکچەری رێكخراوه‌یی حزبدا پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی له داڕشتنی بڕیاریی سیاسی‌دا هه‌یه. چالاكییه‌كانیان ئاڕاسته‌كراوه له‌ناو حزبدا و بابه‌ته‌كانیان، هه‌ڵویست و پێشنیاره‌كانیان ده‌بنه نێو گفتوگۆی حزبه‌وه و پاشان راگه‌یاندنی رای زۆرینه‌ی حزب له‌سه‌ر بابه‌ته‌كان.
له‌لایه‌كی تره‌وه،ASF ئه‌و شوێنه‌یه كه تێیدا بیر له ئامانجه سیاسییه‌كان و هه‌ڵوێست و به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به ژنان ده‌كرێته‌وه، واته هه‌موو جارێك به‌رنامه‌ی ژنان به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی حزب هاوته‌ریب نابێت، به‌ڵام له به‌رنامه‌ی سۆسیال دیموكرات لانادات.
ماریا نویشل