بەشداریی پاڵەوانێتییەکی جیهانیی کرد

10:12 - 2023-09-12
وەرزش
178 جار خوێندراوەتەوە

پاڵەوانی لەشجوان گۆڤەند بەختیار وەک تاکە کوردێک، بەشداریی لە پاڵەوانێتییەکی لەشجوانی جیهانیی لاواندا کرد و توانی چەند نمایشێکی بەرچاو پێشکەش بکات و ببێتە جێگای سەرنجی ئامادەبووان، گۆڤەند بەختیار لەم بارەیەوە بە کوردستانی نوێی راگەیاند؛ 
ڕۆژانی 25 تا 28 ی مانگی ئابی 2023 لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بەشداری پاڵەوانێتیی لەشجوانی ئاسیام کرد کە 700 یاریزانی لەشجوان لە 15 وڵاتی دنیاوە تێیدا بەشداربوون،  من وەک تاکە لاوی کورد لە سەر ئاستی لاوان و لە کێشی + 75 کیلۆ گرامدا بەشداربووم.
سەبارەت بەژیانی وەرزشی خۆیشی پێی ووتین؛ ساڵی 2001 لە دایک بووم، لە چەندین پاڵەوانێتیی لەشجوانیدا بەشداریم کردووە و ئەنجامی شایستە و بەرچاوم بە دەستهێناوە، لەوانە ساڵی 2022 لە پاڵەوانێتیی لەشجوانی لاوانی عێراق لە شاری نەجەف پلەی دووەمیم بەدەستهێناوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان