کۆشکی سپی وەڵامی نامەکەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی نەداوەتەوە

10:46 - 2023-09-12
جیهان
107 جار خوێندراوەتەوە

پێگەی  "ئەلمۆنیتەر"ی ئەمریکی بڵاویکردۆتەوە، رۆژی سێی ئەیلول مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێم نامەیەکی ئاڕاستەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کردووە و تیایدا نیگەرانی خۆی دەربڕیووە سەبارەت بە کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا.
لە نامەکەدا سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ئاماژەی بەوەداوە، حکومەتی ھەرێم لە رووی سیاسی و ئابوورییەوە ئیفلیج بووە و ھەڵمەتێک لە دژی بەرپاکراوە، ئەوەش مەترسی ھەرەسھێنانی لەسەر قەوارەی ھەرێمی کوردستان دروستکردووە. 
سەرۆکی حکومەتی ھەرێم داوای لە سەرۆکی ئەمریکا کردووە، بە زووترین کات دەستوەردان لە کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا بکات و کێشەکان چارەسەر بکات، چونکە وەک لە نامەکەدا ئاماژەی پێکردووە کێشەکانی ئێستا وەرچەرخانێکی مێژووییە و رەنگە نەتوانن بەسەریدا زاڵببن.

پێگەی "ئەلمۆنیتەر"ی ئەمریکی دەڵێت، تا ئێستا کۆشکی سپی ئەمریکا وەڵامی نامەکەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی نەداوەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان