جیراڵد دارمانان وەزیری ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاند، بە مەبەستی رێگریكردن لە هاتنی كۆچەرانی نایاسایی رێوشوێنە ئەمنییەكان لە باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتەكەمان لەگەڵ ئیتالیا توندتر دەكەین و هێزی زیاتر بۆ ناوچەكە رەوانە دەكەین.
ژمارەی ئەو كۆچەرە نایاساییانەی كە ئەمساڵ گەیشتونەتە كەناراوەكانی ئیتالیا دوو هێندە زیادیكردووە. زۆرێك لەوانە هەوڵدەدەن لە رێگەی سنووری بەرزاییەكانی چیای ئالپ لە نێوان فەرەنسا و ئیتالیا خۆیان بگەیێننە فەرەنسا.
سەرچاوە: euronews