له رۆژی 14ی ئه‌م مانگه‌وه هۆڵی سكوڵی وه‌رزشی زانكۆ باوه‌شی بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی تێنسی سه‌رمێز كردۆته‌وه كه چه‌ند هه‌ڵبژارده‌یه‌كی كیشوه‌ره‌كانی ئاسیا و ئه‌فریقا و ئه‌وروپا به‌شداری ده‌كه‌ن.
به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی تێنسی سه‌رمێزی عیراق و به چاودێری یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی نێوده‌وڵه‌تی پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی عیراقی نێوده‌وڵه‌تی له هۆڵی زانكۆی سلێمانی ده‌ستیپێكرد.
له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا هه‌ژده وڵات به‌شدارن كه پێكهاتون له كرواتیاو سوید‌و سوریا‌و قه‌ته‌رو به‌لژیكاو فه‌ڵه‌ستین و لۆكسمبۆرگ و پاكستان و لوبنان و جه‌زائیر و عومان و ئوردن و سریلانكا و میسڕ و ئێران و یه‌مه‌ن و پورتوگال و عیراق.
پاڵه‌وانێتیه‌كه بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌و پێكهاته ته‌مه‌نییه‌كانی خوار ته‌مه‌ن 19ساڵ به‌شدارن تێیداو تا رۆژی 20ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌رده ره‌وف بارام سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی عیراق رۆڵێكی گرنگ و كاریگه‌ری گێڕاوه له رێكخستن و میوانداریكردنی پاڵه‌وانێتییه‌كه.
هه‌ڵبژارده‌ی عیراقیش به كۆمه‌ڵێك لاوه‌وه به‌شداری ده‌كات له سه‌ر هه‌ردوو ئاسته‌كه كه زۆرینه‌یان كوردن و جێگه‌ی شانازی تۆپی سه‌رمێزی عیراقن.