کۆبوونەوەی نائاسایی حکومەتی عیراق لەبارەی نەوت و مووچەی هەرێم

10:47 - 2025-07-16
کوردستان
50 جار خوێندراوەتەوە

سبەی پێنجشەممە کۆبوونەوەى نائاسایی ئەنجومەنى وەزیرانى عیراق، تایبەت بە مووچە و هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان ئەنجامدەدرێت.
بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا لێکتێگەیشتنی پەسەندکراو لە لایەن و عیراق و هەرێمەوە لەسەر مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو و دەنگی لەسەر دەدرێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان، پاشنیوەڕۆى رۆژى پێنجشەممە 17ى تەمموز کۆبوونەوە نائاساییەکەی ئەنجومەنى وەزیرانى عیراق ئەنجامدەدرێت، لێکتێگەیشتنەکە تەواو کراوە، ئێستا تەنیا کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى عیراق ماوە تاوەکو رەزامەندیى لەسەر بدرێت و جێبەجێ بکرێت.
رۆژى 15ى تەمموز، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانى عیراق تایبەت بە پرسى مووچە و یەکلاکردنەوەى لێکتێگەیشتنى هەولێر و بەغدا کۆبووەوە و پاش ئەو کۆبوونەوانە حکومەتى هەرێمى کوردستان رەزامەندى لەسەر لێکتێگەیشتنەکە دەربڕى.

بابەتە پەیوەندیدارەکان