ئیگا شڤیۆنتیكی ئه‌ستێره‌ی پۆڵه‌ندی و پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌وی به‌رده‌وامه له باڵاده‌ستیه‌كه‌ی له‌م وه‌رزه‌دا و توانی 28مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك بنووسێته‌وه‌و له رێگه‌یه‌وه نازناوی پاڵه‌وانێتی ماسته‌رزی رۆما بباته‌وه كه پێنجه‌م نازناوی له‌سه‌ریه‌كی ئه‌و كچه یاریزانه‌یه.
شڤیۆنتیك له یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی ماسته‌رزی رۆما رووبه‌ڕووی ئه‌نس جابری توسی بۆوه كه ئه‌ویش پێش ئه‌م یارییه خاوه‌نی 11 بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌ك بوو و له رێگه‌یه‌وه ماسته‌رزی مه‌دریدی بردبۆوه.
به‌ڵام شڤیۆنتیك له یارییه‌كه باڵاده‌ست بوو كه كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م سه‌ره‌تا 3-0 پێشكه‌وت و به‌هۆیه‌وه ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ی له 37 ده‌قیقه‌دا 6-2 برده‌وه.
له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش ئه‌ستێره پۆڵه‌ندیه‌كه هه‌مان سیناریۆی دووباره كرده‌وه‌و 6-2 ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ش سه‌ركه‌وتنی نووسییه‌وه.
جۆكۆڤیچ یه‌كه‌م نازناوی له‌م وه‌رز برده‌وه
له‌لایه‌كی تره‌وه نۆڤاك جۆكۆڤیچی ئه‌ستێره‌ی سربی به باشترین شێوه خۆی بۆ پاڵه‌وانێتی رۆلان گارۆس ئاماده‌كرد، ئه‌ویش له رێگه‌ی بردنه‌وه‌ی ماسته‌رزی رۆما و به‌رز كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م جام له‌م وه‌رزه‌دا.
جۆكۆڤیچ ئه‌م وه‌رزه به‌هۆی به‌كارنه‌هێنانی ڤاكسین به‌شداری له پاڵه‌وانێتییه‌كانی سه‌ره‌تای وه‌رز نه‌كرد، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی دروست كرد و نه‌یتوانی وه‌كو پێویست له پاڵه‌وانێتییه‌كان ده‌ربكه‌وێت.
له پاڵه‌وانێتی رۆماش كه دواین ئاماده‌كارییه بۆ رۆلان گارۆس جۆكۆڤیچ به ئاستی به‌رز ده‌ركه‌وت و له یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه رووبه‌ڕووی ستیفانۆس تسیتتسیپاسی یۆنانی بۆوه‌و یارییه‌كه‌شی به وو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر لێ برده‌وه.
ئه‌م نازناوه نازناوی ژماره شه‌شی جۆكۆڤیچه له رۆما و له رێگه‌یه‌وه ژماره‌ی نازناوه‌كانی گه‌یانده 87 نازناو له نێویاندا 38 نازناوی ماسته‌رز.