كیلیان مباپی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سان جێرمان بۆ سێیه‌م وه‌رز له‌سه‌ریه‌ك خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی خولی فه‌ره‌نسای برده‌وه‌و راشیگه‌یاند داهاتووی خۆی یه‌كلایی كردۆته‌وه‌و به‌م زووانه رایده‌گه‌یه‌نێت.
مباپی له ده‌نگدانی دیاریكردنی باشترین یاریزانی خولی فه‌ره‌نسا پێش وسام بن یه‌در و لوكاس پاكێتا و دیمیتری پایێت كه‌وت و خه‌ڵاته‌كه‌ی بۆ سێیه‌م وه‌رز له‌سه‌ریه‌ك برده‌وه.
له میانی ئاهه‌نگه‌كه‌ش مباپی ئاشكرای كرد داهاتووی خۆی یه‌كلایی كردۆته‌وه‌و به‌مزووانه بڕیاری كۆتاییه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات به به‌رده‌وام بوون له یانه‌كه‌ی یاخود چوونه یانه‌یه‌كی تر.
كۆتایی ئه‌م وه‌رزه بۆندی مباپی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت و ئیداره‌ی یانه پاریسیه‌كه‌ش ماوه‌یه‌كی زۆره له هه‌وڵ دایه بۆ ئه‌وه‌ی بۆنده‌كه نوێ بكاته‌وه‌و چه‌ندین سه‌رچاوه‌ش ئه‌و یاریزانه‌یان به چوون بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید گرێ داوه.
مباپی وتی: سێ ساڵ به‌ر له ئێستا له میانی ئاهه‌نگی دیاریكردنی باشترینه‌كان هه‌ڵه‌یه‌كم كرد‌و باسی داهاتووی خۆم كرد، به‌ڵام نامه‌وێت دووباره‌ی بكه‌مه‌وه، هه‌مووان به‌م زووانه بڕیاره‌كه‌م ده‌زانن، چونكه خۆم یه‌كلایی كردۆته‌وه‌و بڕیاره‌كه‌م داوه.
رادیۆی مۆنتی كارلۆش بڵاویكردۆته‌وه مباپی به رۆژنامه‌نووسه‌كانی راگه‌یاندوه له‌ماوه‌ی 13 رۆژدا بڕیاره‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت و به‌ر له په‌یوه‌ندی كردن به هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا له 28ی ئه‌م مانگه هه‌موو شتێك ئاشكرا ده‌كات.