ریزبەندی کاریگەرترین وڵات بڵاوکرایەوە و عیراق لە پلەی 50 دایە

04:29 - 2023-09-16
جیهان
298 جار خوێندراوەتەوە

گۆڤاری CEOWORLD ریزبەندی کاریگەرترین وڵاتانی جیهانی بڵاوکردەوە و بەپێی ریزبەندەکەش عیراق لە پلەی 50ی جیهاندایە.
ریزبەندەکە پشتی بەستووە بە کاریگەری وڵاتەکان لە بوارەکانی ئابووری و سەربازی و  زانست و  وەرزش و  تەکنەلۆژیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پلەی یەکەمی جیهاندایە و چین لە پلەی دووەم و روسیا لە پلەی سێیەم و هیندستان لە پلەی چوارەم و فەرەنسا لە پلەی پێنجەمدایە.

هاوکات عیراق لە پلەی 50 هەمینی ریزبەندییەکە و 4 هەمینی وڵاتە عەرەبیەکاندایە و لە پاش هەریەکە لە وڵاتانی سعودیە و ئیمارات و  میسرەوە هاتووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان