لە فەرەنسا فرۆشتنی ئایفۆن 12 راگیرا

07:03 - 2023-09-16
هەمەرەنگ
59 جار خوێندراوەتەوە

بە تۆمەتی تیشکدانەوەی زیاد لە ئەندازەی یاسایی، لێپرسراوان و شارەزایانی تۆڕەکانی پەیوەندی لە فەرەنسا، فرۆشتنی ئایفۆن 12 یان لەو وڵاتەدا راگرت.
هەرچەندە کۆمپانیای ئەپڵ نکۆڵی لەوە دەکات مۆبایلی ئایفۆن 12 ئەو کێشەیەی هەبێت، بەڵام ناچارکرا بەرنامەکانی خۆی لەسەر ئەو مۆبایلە نۆژەن بکاتەوە و ئەپدەیتی نوێ بۆ ئەو جۆرە مۆبایلە بنێرێت.
هاوکات چەند وڵاتێکی تری ئەوروپا وەک ئەڵمانیا و هۆڵندا دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە کرد.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ژمارەیەک پسپۆڕ لە فەرەنسا رایانگەیاند: رێژەی تیشکدانەوە و کارلێکی کارۆموگناتیسی لەسەر مۆبایلی ئایفۆن 12 لە ئەندازەی یاسایی خۆی بەدەرە.

سەرچاوە: Euronews

بابەتە پەیوەندیدارەکان