خوێندن و خوێندنەوەی بەردەوام مەترسی ئەلزەهایمەر دەڕەوێنێتەوە

10:57 - 2023-09-16
هەمەرەنگ
252 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەیەک توێژەر لە زانکۆی هارڤارد توێژینەوەیەکی نوێیان سەبارەت بەو کەسانە کرد، کە کێشەی ئەلزەهایمەر و نەخۆشی لەبیرچوونەوە لە جینەتیکیاندا هەیە.
لە ئاکامدا دەرکەوت، بەردەوامبوون لەسەر خوێندن و بە دەستهێنانی بڕوانامەی باڵا هەروەها خوێندنەوەی کتێب خوێندنەوە و فراوانکردنی زانیاری بە بەردەوامی، مەترسی لەبیرچوونەوە دەڕەوێنێتەوە.
هاوکات ئەوەش ئاشکراکرا، ئەو کەسانەی کێشەی ئەلزەهایمەر لە جینەتیکیاندا هەیە و لە پڕۆسەی خوێندن و خوێندنەوە بەردەوام نەبوون، لەسەرووی 49 ساڵییەوە ئەگەری تووشبوونیان بە ئەلزەهایمەر زۆر زیاد دەکات.
هەروەها ئاماژەیان بەوەشکرد، چەندین حاڵەت تۆمارکراوە کە خوێندنی باڵا و خوێندنەوەی بەردەوام، مەترسی ئەلزەهایمەری رەواندووەتەوە.

سەرچاوە: DW

بابەتە پەیوەندیدارەکان