هەڤاڵ كاك حاجی فەیسەڵ كەتۆ ئاغا جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی چواری دهۆك
خزمانی دولێجان كەتۆ
بەداخ و خەمێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (جاریە ساڵح مستەفا) پوری بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمەتان پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و كەسوكار و خانەوادەی تێكۆشەری (كەتۆ) دەكەم، كە نموونەیەكی هەرە باڵان لە خەبات و قوربانیدان.
لە خوای گەورە داواكارین گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات، سەبووری و ئارامیش بە هەموو لایەكتان ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان