رۆنی کونجی بۆچی باشە؟

11:53 - 2023-09-17
دووتوێ
218 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەی سەرەکی بەرهەمی رۆنی کونجی هیندستان میسر و چین و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، ئەو رۆنە دەیان ترشەڵۆکی بەسودی تێدایە لەوانە بالمتیک و ئۆلیک و لینۆلیک و لینۆلینیک، بۆیە لە پیشەسازی ماکیاژ و جوانکاریدا بەکاردێت و شلەیەکی زۆر بەسودە بۆ رێگرتن لە هەڵوەرینی قژ.
بەپێی سەنتەری زانیاری تەکنەلۆژی زیندەگی ئەمریکا بێت، رۆنی کونجی ژمارەیەک ترشەڵۆکی بەسودی تێدایە  بۆ جەستەی مرۆڤ زۆر گرنگن لەوانە ئۆمێگا 3 و ئۆمێگا 6  کاتێک ئەم دوانە لە لەشی مرۆڤ کەمبێتەوە قژ دەوەرێت، یان تەنک دەبێ یانیش رەنگی کاڵ دەبێتەوە، بۆیە ئامۆژگاریمان دەکەن، بۆ رێگرتن لە رووتانەوەی قژ رۆنی کونجی بخۆین کە مادەی پێویستی تەندروستی تێدایە بۆ جەستەمان، شێوازی خواردنی ئەو رۆنەش دەکرێت هەموو رۆژێک بەر لە نانخواردن یەک کەوچکی چێشت بەساردی قوت بدرێت، یان بخرێتە ناو کوپێک ئاوی شلەتێن و تێکبدرێت ئینجا بخورێتەوە.
سەرچاوە: Focus Online

بابەتە پەیوەندیدارەکان