شه‌ماڵ عه‌بدوڵڵا
شه‌هید ملازم سه‌ید كه‌ریم، تێكۆشه‌رێكی گه‌وره و لێهاتووی گه‌له‌كه‌مان بوو، له ئازایه‌تی و بوێری و چالاكیدا كه‌موێنه بوو، له‌و كاته‌ی ئێمه چووینه ده‌ره‌وه، پێشمه‌رگه‌كانی كه‌رتی ده‌شتی هه‌ولێر به‌رده‌وام باسی ئه‌و شه‌ڕه قاره‌مانانه‌ی هه‌رێمی هه‌شتیان ده‌گێڕایه‌وه كه به‌فه‌رمانده‌یی شه‌هید سه‌ید كه‌ریم له گوندی قه‌ڵاسنجی بناری چیای سه‌فین روویداوه له 25-1-1980 دا.
له‌و شه‌ڕه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له جاشه خۆفرۆشه‌كان كوژران، دوو پێشمه‌رگه‌ش شه‌هید بوون، (مامۆستا حه‌سه‌ن ئه‌نوه‌ر مه‌خموری ناسراو به مامۆستا كاوه، رابه‌ری سیاسی هه‌رێمی هه‌شت، پێشمه‌رگه‌یه‌كی تر به‌ناوی ئه‌نوه‌ر سلێمانی).
له‌ناو پێشمه‌رگه و خه‌ڵكیشدا ئه‌و قاره‌مانانه هه‌رده‌م خۆشه‌ویست و رێزلێگیراو بوون. منیش زۆر حه‌زم ده‌كرد ئه‌و مرۆڤه ئازایانه بناسم. رۆژێك له به‌هاری 1981 دا وا رێكه‌وت له‌گه‌ڵ شه‌هید رێبازدا به‌یه‌كه‌وه له سه‌ركردایه‌تی له گوندی شێنێ ده‌چووینه زه‌ڵێ، له‌وناوه له نزیك قوله هه‌رمێ خه‌یمه‌یه‌ك هه‌ڵدرابوو، كاك موزه‌فه‌ر چاوشین له‌ناو خه‌یمه‌كه هاته ده‌ره‌وه، هه‌ركه شه‌هید رێبازی بینی بانگیكرد و وتی: وه‌ره خاڵه سه‌ید كه‌ریم لێره‌یه، ئێمه‌ش لاماندایه ژێر خێمه‌كه له‌وێ له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و تێكۆشه‌ره دانیشتم، نیوه‌ڕۆكه‌ش هه‌ر له‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌ودا نانمان خوارد، گه‌ڵێك قسه‌ی خۆش كرا، به‌تایبه‌تی شه‌هید رێباز كۆمه‌ڵێك رووداوی گێڕایه‌وه كه له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا له‌گه‌ڵ شه‌هید سه‌ید كه‌ریم به‌سه‌ریاندا هاتووه.
ئازایه‌تی ئه‌م فه‌رمانده و سه‌ركرده‌یه وایكردبوو هه‌ر بوونی ئه‌و له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌ك وره‌یه‌كی زیاتری ده‌به‌خشییه پێشمه‌رگه، هه‌ستت به‌وه ده‌كرد پشت و په‌نایه‌كی قایم له نزیكته‌وه هه‌یه. بۆیه رژێمی به‌عس به‌دوای ده‌رفه‌تێكدا ده‌گه‌ڕان شه‌هیدی بكه‌ن، چه‌ندین جار پیلانیان بۆ دانا، تا دواجار له 15/9/1984 به‌سوود وه‌رگرتن له مفاوه‌زات له تاسڵوجه‌ی نزیك شاری سلێمانی خرایه نێو بۆسه‌وه، خۆی و هه‌ردوو پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان، نه‌هرۆ عه‌بدوڵڵا و سه‌باح مه‌جید به‌ده‌ستی جاش و خۆفرۆشان شه‌هید بوون.
دروود بۆ رۆحی سه‌ركرده و فه‌رمانده شه‌هید سه‌ید كه‌ریم و هاوڕێكانی.
سه‌رشۆڕی بۆ نۆكه‌رانی رژێمی به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕ.