رۆژی پێنجشه‌ممه 21/9/2023، سه‌عات 3:30ی پاشنیوه‌ڕۆ، ئه‌نجومه‌نی باڵای ناوه‌ندی رووناكبیریی شارباژێڕ، مه‌راسیمێك بۆ ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ژماره‌ی گۆڤاری (شارباژێڕی نوێ) سازده‌كات، گۆڤاره‌كه تایبه‌ته به كه‌لتوری كوردی.
مه‌راسیمه‌كه له یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد-لقی سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.