دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە 62 کیلۆگرامەوە دەستگیر کران

11:56 - 2025-07-03
کوردستان
32 جار خوێندراوەتەوە

دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی عیراق رایگەیاند، بە پشتبەستن بە زانیاریی ورد، بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری ماددەی هۆشبەری کەرخ بەهامەهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەری سلێمانی، دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە.

ئەوەشهاتووە، ئەو دوو بازرگانە لە ئۆپراسیۆنێکدا لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکراون و لەکاتی دەستگیکردنیشیاندا، دەستگیراوە بەسەر 41 کیلۆگرام لە ماددەی کریستاڵ و 21 کیلۆگرام لە ماریگوانادا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان