وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هەڵپەساردنی هەماهەنگییەکانی ئێران لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆم قبوڵکراو نییە.
لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، لە واشنتن، تامی بروس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاند، هەماهەنگی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەرفەتێکی باشە بۆ گێڕانەوەی ئاشتی و سەقامگیری بۆناوچەکە، لەبەر ئەوە پابەند نەبوونی ئێران بە هەر هۆکارێک مایەی قبوڵکردن نییە.
لەلایەکی دیکەوە، ستیڤان دوجاریک، وەتەبێژی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاندووە، ئەنتۆنیۆ گۆتریس سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان داوای لە ئێران کردووە هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمدا بکات و هەڵپەساردنی هەماهەنگیکردنی ئێران لەگەڵ ئاژانسەکە، جێگەی نیگەرانییە.
ئەو کاردانەوانەش لە دوای ئەوەهات، کە رۆژی جوارشەممە ئێران بەرەسمی هەماهەنگییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمدا هەڵپەسارد.