تیشكۆ
یارییەكانی پاڵاوتنی هەڵبژاردەكانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە دوا یارییەكانی یۆرۆی 2024 - ئەڵمانیا، هەنگاوێكی تریان ناو لە چەند رۆژی رابردوودا دوو جەولەی تر لە یارییەكان كران كە جەولەكانی شەشەم و حەوتەمی پاڵاوتنەكان بوون.
یارییەكان چەند ئامانجێكیان پێكاوە، چەند هەڵبژاردەیەكی ئەوروپا هیچی وایان نەماوە بە رەسمی بگەنە دوا یارییەكان، چەندین هەڵبژاردەش ركابەرییان توند تر كردووە بۆ گرتنی پلەی سەركەوتن، زۆرێك لە هەڵبژاردەكانیش تاڕادەیەكی زۆر ئاوت بوون و بێ هیوا بوون لە گەیشتن بە دوا یارییەكان.
ئێستا زۆربەی هەڵبژاردە بەشدارەكان یارییەكانی گەڕانەوە دەكەن و سەرجەم یارییەكانی چوونیان كۆتاییانهاتووە و 3 یان 4 یارییان ماوە لەم پاڵاوتنەدا بیكەن.
رۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردوو یارییەكانی جەولەی شەشەم كۆتاییانهات، ئیتر یارییەكان دەوەستن تا رۆژی پێنجشەممە 12/10/2023 و ئەو رۆژە و رۆژانی دواتر دوو جەولەی تری یارییەكان دەكرێن.
ئێستا دوا هەڵوێست لە سەرجەم گروپەكاندا بەكورتی بەمشێوەیەیە:
گروپی یەكەم
لەم گروپەدا سەرجەم هەڵبژاردەكان یەكەم یاریی گەڕانەوەیان كردووە كە پێنجەم یارییانە لەم پاڵاوتنەدا، تەنیا ئیسپانیا نەبێت كە 4 یاریی كردووە.
ریزبەندیی گروپەكە بەمشێوەیەیە:
1- سكۆتلەندا(5 یاریی 15 خاڵ).
2- ئسپانیا (4 یاریی 9 خاڵ).
3- نەرویج (5 یاریی 7 خاڵ).
4- جۆرجیا (5 یاریی 4 خاڵ).
5- قوبروس (5 یاریی 0 خاڵ).
ئیسپانیا لەكۆی چوار یاریی سیانیانی بردۆتەوە، بەڵام یەك یاریی لەدەرەوەی یاریگای خۆی 0-2 بە سكۆتلەندا دۆڕاندووە، هەرچی سكۆتلەندییەكانە هەرپێنج یارییەكەیان بردۆتەوە و یەكەمی گروپەكەن.
گروپی دووەم
1- فەرەنسا (5 یاریی 15 خاڵ).
2- یۆنان (5 یاریی 9 خاڵ).
3- هۆڵەندا (4یاریی 9 خاڵ).
4- ئایرلەندا(5 یاریی 3 خاڵ).
5-جبراڵتەر (5 یاریی 0 خاڵ).
هۆڵەندییەكان لەم گروپەدا یەك دۆڕاندیان هەیە 0-4 بە فەرەنسا و یارییەكەش لە فەرەنسا كراوە، یۆنانی دووەم دوو دۆڕاندنی هەیە بە هۆڵەنداو فەرەنسا.
گروپی سێیەم
1- ئینگلتەرا (5 یاریی 13 خاڵ).
2- ئیتاڵیا (4 یاریی 7 خاڵ).
3-ئۆكرانیا (5 یاریی 7 خاڵ).
4- ماكدۆنیا (5 یاریی 7 خاڵ).
5- ماڵتا (5 یاریی 0 خاڵ).
ئینگلیز تەنیا یەك یەكسان بوونی هەیە كە لەگەڵ ئۆكرانییەكان بووە، بەڵام ئیتاڵیا یەكسان بوونێكی لەگەڵ مەكدۆنیا و دۆڕانێكیشی بە ئینگلیز هەیە، ئۆكرانییەكان یارییەكیان لە ئیتاڵیا زیاتر كردووەو دوو دۆڕان و یەكسان بوونێكیان هەیە.
گروپی چوارەم
1- كرواتیا (4 یاریی 10 خاڵ).
2- توركیا (5 یاریی 10 خاڵ).
3- ئەرمینیا (5 یاریی 7 خاڵ).
4- وێڵز (5 یاریی 7 خاڵ).
5- لاتڤیا (5 یاریی 0 خاڵ).
لەم گروپە ركابەریی زۆر توندە، كرواتییەكان یارییەكیان لەسەرجەم هەڵبژاردەكانی تری گروپەكە كەمتر كردووە، یەك یەكسان بوونی هەیە لەگەڵ وێلزدا، توركیا و ئەرمینا و وێڵزیش ركابەریی لەسەر پلەی دووەمی و سەركەوتن دەكەن.
گروپی پێنجەم
1- ئەلبانیا (5 یاریی 10 خاڵ).
2- چیك (4 یاریی 8 خاڵ).
3- مۆڵدۆڤا (5 یاریی 8 خاڵ).
4-پۆڵەندا (5 یاریی 6 خاڵ).
5- ڤارۆ (5 یاریی 1 خاڵ).
یەكێكە لەگروپە ئاسانەكان، هەموو بۆچوونەكان وابوو پۆڵەندییەكان بەسەركردایەتی لیڤاندۆڤسكی یەكەمی گروپەكەبێت، بەڵام بۆچوونەكان پێچەوانە بوونەتەوە و ئەلبانیا یەكەمی گروپەكەیەو پۆڵەندییەكان تەنیا دوو بردنەوەیان هەیەو سێ دۆڕاندنیان بە چیك و مۆڵۆڤا و ئەلبانیا هەیە.
گروپی شەشەم
1- بەلجیكا (5 یاریی 13 خاڵ).
2- نەمسا (5 یاریی 13 خاڵ).
3- سوید (5 یاریی 6 خاڵ).
4- ئازەربیجان (4 یاریی 1 خاڵ).
5- ئەستۆنیا (5 یاریی 1 خاڵ).
لەم گروپەدا بەلجیكاو نەمسا زۆرترین هەلی سەركەوتنیان هەیە، هەردووكیشیان لە یاریی نێوانیاندا كەلە بەلجیكا كراوە 1-1 یەكسان بوون، دۆڕاندنیشیان نییە، هەرچی سویدی سێیەمە دوو یاریی بە نەمسا و یارییەكیشی بە بەلجیكا دۆڕاندووە.
گروپی حەتەم
1- هەنگاریا (4 یاریی 10 خاڵ).
2- سربیا (5 یاریی 10 خاڵ).
3- مۆنتینیگرۆ (5 یاریی 8 خاڵ).
4- بولگاریا (5 یاریی 2 خاڵ).
5- لیتوانیا (5 یاریی 2 خاڵ).
لەم گروپەدا هەلی سەركەوتنی هەنگاریا لەوانی تر زیاترە، چوار یاریی كردووەو یەك یەكسان بوونیشی هەیە 0-0 لەگەڵ مۆنتینیگرۆدا، سربیای دووەم دۆڕاندنێكی هەیە 0-1 بە هەنگاریای یەكەم و یەكسانیش بووە 1-1 لەگەڵ بولگاریا.
گروپی هەشتەم
1- سلۆڤینیا (6 یاریی 13 خاڵ).
2- دانیمارك (6 یاریی 13 خاڵ).
3- فینلەندا (6 یاریی 12 خاڵ).
4- كازاخستان (6یاریی 12 خاڵ).
5- ئایرلەندا- باك(6 یاریی 3 خاڵ).
6- سان مارینۆ (6 یاریی 0 خاڵ).
ئەم گروپە و گروپەكانی نۆیەم و دەیەم هەرگروپێك 6 هەڵبژاردە لەخۆ دەگرن، بۆیە هەر هەڵبژاردەیەك شەش یاریی كردووە، لەم گروپی هەشتەمەدا چوار هەڵبژاردە ركابەریی توندیان هەیە، سلۆڤینای یەكەم یەك دۆڕاندنی هەیە 0-2 بە فینلەندای سێیەم، دانیماركی دووەمیش یەك دۆڕاندنی هەیە 2-3 بە كازاخستان.
گروپی نۆیەم
1- سویسرا (6 یاریی 14 خاڵ).
2- رۆمانیا (6 یاریی 12 خاڵ).
3- ئیسرائیل (6 یاریی 11 خاڵ).
4-كۆسۆڤۆ (6یاریی 4 خاڵ).
5- بیلۆ روسیا (6 یاریی 4 خاڵ).
6- ئەندۆرا (6 یاریی 2 خاڵ).
لەم گروپەدا دوو هەڵبژاردە هیچ دۆڕاندنێكیان نییە ئەوانیش سویسراو رۆمانیای یەكەم و دووەمە، ئیسرائیلیش ركابرییان دەكات بۆ سەركەوتن و ئەم دوو یەكسان بوون و یەك دۆڕاندنی هەیە 0-3 بە سویسرا بووە.
گروپی دەیەم
1- پورتوگال (6 یاریی 18 خاڵ).
2- سلۆڤاكیا (6 یاریی 13 خاڵ).
3- لۆكسمبۆرگ (6 یاریی 10 خاڵ).
4- بۆسنەو هەرسك(6یاریی 6 خاڵ).
5- ئایسلەندا (6 یاریی 6 خاڵ).
6- لیختینشتاین (6 یاریی 0 خاڵ).
لەم گروپەدا پورتوگال بێركابەرترین هەڵبژاردەیە و تەنیا هەڵبژاردەی بەشداری ئەم پاڵاوتنەشە هەر شەش یاریەیكەی بردبێتەوە و 18 خاڵی هەبێت، سلۆڤاكیای دووەم 5 خاڵ لە دواوەیەتی، بە پورتوگال دۆڕاوە و لەگەڵ لۆكسمبۆرگیش یەكسان بووە، لۆكسمبۆرگیش دەتوانێت ركابەریی سلۆڤاكیا بكات بۆ ئەوەی پلەی دووەمی بگرێت.