شادان حه‌سه‌ن له په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی ده‌رچووی به‌شی راگه‌یاندنه، وه‌ك كه‌سێكی ئه‌كادیمی نزیكه‌ی 13 ساڵه په‌ره‌ی به‌بواری پیشه‌كه‌ی خۆی داوه، چه‌ند ساڵێكه له رادیۆی سلێمانی ده‌نگی مه‌ڵبه‌ند و سۆشیال میدیای مه‌ڵبه‌ند به‌رده‌وامه و به‌ده‌یان به‌رنامه‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگ و سیاسی پێشكه‌شكردووه.
شادان به دوالاپەڕەی وت: له‌دوای ته‌واوكردنی خوێندن تاكه شوێن هه‌تا ئه‌م كاته كه كاری تێدا بكه‌م راگه‌یاندنی یه‌كێتی بووه، به‌و نیازه‌ی بتوانم له‌و رێگه‌یه‌وه خزمه‌ت بكه‌م و به‌رگری له‌مافی ره‌وای گه‌له‌كه‌م بكه‌م، به‌وه‌ی كه باوه‌ڕم پێیه‌تی به‌شێوازی خۆم له كاركردن، هه‌رچه‌نده و چوونه ده‌ره‌وه بۆ بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان به‌شێوه‌ی مه‌یدانی بۆ كچان و ژنان كارێكی قورسه، به‌ڵام لای من هه‌موو كات ئاسایی بووه و هیوای زیاتری له كاره‌كه‌م پێ به‌خشیووم.
وێڕای بڕوانامه‌ی دبلۆم چه‌ندین خولی راگه‌یاندنی بینیوه و بڕوانامه‌ی چه‌ندین خولی به‌ده‌ستهێناوه. شادان وتیشی: هه‌ر له‌و كاته‌ی چاوم به تیڤی و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كه‌وت راگه‌یاندن بۆ من بوو به حه‌زوخولیا، بۆ من راگه‌یاندن ژیانه و بۆ ساتێكیش ناتوانم له‌م بواره دوور بكه‌ومه‌وه.
شادان حه‌سه‌ن به پێی ئه‌و ئه‌زموونه وه‌كو ژنه راگه‌یاندكارێك هه‌یه‌تی، پێی وایه به‌شێكی زۆری ئه‌و میدیا نوێیه‌ی ناوی لێنراوه سۆشیال میدیا ئه‌وه‌نده‌ی گرفت و كێشه‌ی بۆ كۆمه‌ڵگا دروستكردووه، لای خۆمان ئه‌وه‌نده خزمه‌تی پێنه‌گه‌یاندووه، بۆیه ده‌ڵێت: ئه‌م سۆشیال میدیایه‌ی به‌ربڵاو و بێسه‌روبه‌ره‌ی ئێستا هه‌یه خه‌ڵكی خستووه‌ته گێژاو و دڵەڕاوكێوە و بۆته هۆكاری تێكچوونی باری ده‌روونی به‌شێكی زۆر له تاكی كۆمه‌ڵگه و هیوادارم سنوورێكی بۆ دابنرێت، پێویسته هه‌موومان روومان له‌و په‌یج و كه‌ناڵانه بێت كه له ئاست به‌رپرسیارێتی دان و هیوابه‌خشن بۆ ژیان و خۆشگوزه‌رانی هاووڵاتیان.
كۆمار عه‌لی