تۆیۆتا پاترییەکی بەهێز بۆ ئۆتۆمبێلی کارەبایی دروست دەکات

12:35 - 2023-09-18
هەمەرەنگ
156 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای تۆیۆتا رایدەگەیەنێت،  سەرقاڵی بەرهەمهێنانی پاتریەکی ئۆتۆمبێلی کارەبایین کە ماوەی رۆشتنی  ئۆتۆمبێلەکان بۆ دووهێندە زیاد دەکات.
کۆمپانیاکە رایگەیاندووە، پاترییە نوێکەیان کە بۆ ساڵی 2026 بەردەست دەبێت، توانای رۆیشتنی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان لە 500 کیلۆمەترەوە زیاددەکات بۆ 1000 کیلۆمەتر بە یەک پڕکردنەوە و ماوەی پڕکردنەوەی پاترییەکەش زۆر کەمتر دەبێتەوە.
کۆمپانیای تۆیۆتا لە ئێستادا کارگەی تایبەتی بە ئۆتۆمبێلی کارەبایی کردۆتەوە و دەیەوێت بە بەهێزی بێتە نێو جیهانی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانەوە.


سەرچاوە: thecooldown

بابەتە پەیوەندیدارەکان