سێ رێگەی سەرەکی جەستە بە رێکی و تەندروستی دەهێڵێتەوە

05:40 - 2023-09-18
هەمەرەنگ
209 جار خوێندراوەتەوە

ئەو گۆڕانکاریی و کارلێکە کیمیاییانەی خۆراک لە لەشی مرۆڤدا دەگۆڕێت بۆ وزە، پێی دەوترێت مێتابۆلیزم.
شێوازی ئیشکردن و کارایی مێتابۆلیزم، شێوازی تەندروستی و کەڵەکەبوونی وزە و چەوری لە لەشی مرۆڤدا دیاری دەکات. واتە ئەگەر مێتابۆلیزم نزم بێتەوە لەش قەڵەو دەبێت.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی، تەنیا سێ رێگەی سەرەکی هەیە، کە دەبێتە هۆی چالاکبوونی پرۆسەی مێتابۆلیزم و لەش بە رێکی دەهێڵێتەوە. ئەوانەش بریتین لەمانەی خوارەوە:
- بە هۆی هەڵبژاردنی خواردنی گونجاو و تەندروستەوە، مێتابۆلیزم بە شێوەیەکی ئاسایی کارا دەبێت و وزەی گونجاو بە جەستە دەستەبەر دەکات.
- جووڵە دەبێتە هۆی هاوسەنگی لەنێوان وزەی کەڵەکەبوو لەگەڵ پێداویستی لەش. بەو جۆرە مێتابۆلیزم چالاک دەبێت.
- کاتی دیاریکراو و پێویست بۆ خەوتنی رۆژانە. تێکچوونی کاتی خەو یان خەوتن بۆ ماوەیەکی کەم، دەبێتە هۆی تێکچوونی وزەی جەستە. لەئاکامدا وزەی زیادە کەڵەکە دەبێت و چەوری کۆ دەبێتەوە.

سەرچاوە: EURONEWS

بابەتە پەیوەندیدارەکان