پڕکردنەوەی فۆرم لە زانکۆ ئەهلییەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد

07:16 - 2023-09-18
کوردستان
344 جار خوێندراوەتەوە

دوای تەواوبوونی کاتی پڕکردنەوەی فۆرم بەشێوەی ئۆنلاین لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان (زانکۆلاین)، ئەمڕۆ 2023/9/18 دابەشکردنی فۆرم بەسەر خوێندکارانی خوازیاردا لە زانکۆ ئەهلییەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
هاوکات خوێندکارانی پۆلی 12 لەمڕۆوە دەتوانن بەشێوەی راستەوخۆ لە زانکۆ ئەهلییەکان فۆرم وەربگرن یان بە ناڕاستەوخۆ و بە ئۆنلاین فۆرم پڕ بکەنەوە بۆ ئەوەی لە زانکۆ ئەهلییەکان درێژە بە خوێندنی پسپۆڕی بدەن.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 ژمارەی ئەو خوێندکارانەی دەتوانن لە زانکۆکاندا دەست بە خوێندن بکەن، بریتییە لە 47 هەزار و 629 خوێندکار.

بابەتە پەیوەندیدارەکان