تاریق بزه‌ینی دیوانی ته‌مه‌نی وه‌رگێڕاوه بۆ زمانی ئیتالی و دكتۆر به‌رزان یاسین توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر شیعره‌كان كردووه، له‌م رۆژانه‌دا ئه‌م دیوانه وه‌رگێڕدراوه له ئیتالیا بڵاوده‌كرێته‌وه.
شایانی باسه مێكڵێ كامێرۆتا كۆنسوڵی گشتی ئیتالیا پێشه‌كی بۆ دیوانی ته‌مه‌ن نووسیوه، ره‌نگه ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مجار بێت كونسوڵی گشتی ئیتالیا پێشه‌كی بۆ دیوانی شاعیرێكی كورد بنووسێت، بۆیه پیرۆزبایی له شاعیری جوان په‌رست ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ده‌كه‌ین و هیوای به‌رده‌وامی وشه جوانه‌كانی بۆ ده‌خوازین.